نرخی نەوتی بەرزبوەوە

ئابوری 12/02/2020

چاودێر
ئەمڕۆ چوارشەممە، 12ی شوبات، رێژەی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان، بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی، و نرخی بەرمیلێك خاوی برێنتیش گەیشتە 55 دۆلار و 13 سەنت، خاوی تێكساسیش، گەیشتە 50 دۆلار و 68 سەنت.
لەوبارەیەوە، ئاژانسەكانی هەواڵی جیهان، بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، 12ی شوبات، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان، بەشێوەیەكی بەرچاو بەرز بوەوە و دابەزینی ئاستی تووشبوون بە كۆرۆنا، نرخی نەوتی بەرز كردەوە.
هاوكات، باسلەوەشكراوە: نرخی بەرمیلێك خاوی برێنت بە بڕی دۆلارێك و 12 سەنت و بە رێژەی 2.1% بەرز بووەتەوە، بەمەیش نرخی گەیشتووە 55 دۆلار و 13 سەنت، هەروەها خاوی تێكساسیش بە بڕی 74 سەنت بەرز بوەتەوە، واتە بە رێژەی 1.5 %، بۆیە نرخی بەرمیلێك لەم نەوتە گەیشتووەتە 50 دۆلار و 68 سەنت.