سودە سەرسوڕهێنەكانی تووی وشك
چاودێر:
تووی وشك كراو یەكێكە لەو بەروبومانەی كە جگە لە تامێكی خۆشی هەیە سوودێكی زۆری بۆ تەندروستیش هەیە، بەهۆی بوونی زۆرێك لە كانزاكانی (فۆسفۆڕ ، سۆدیۆم ، پۆتاسیۆم ، كالیسیۆم ، ئاسن ، مس ، مەنگەنیز، گۆگرد)ی تێیدا، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین (A،B،C) و پرۆتین و شەكر و فلافۆنید،هەر لەبەرئەوەشە خواردنی تووی ووشك كراو چەند سودێكی بۆ لەش هەیە، لەوانەش:
1. دڵ لەنەخۆشیەكان دەپارێزێت.
2. رێگریكردن لە شێرپەنجە دەكات
3. یارمەتی دابەزینی فشاری خوێن دەدات
4. بەهێزكردنی خانەكانی مێشك و دەمار.
5. ناهێڵێت هەست بەتوینێتی یبكەیت
6. بەسوودە بۆ ئەو كەسانەی كێشەی گەدەیان هەیە یان دووچاری قۆڵۆن بونەتەوە .
7. چارەسەری كەمی ڕێژەی ئاسن دەكات لە لەشدا .
8. چارەسەری كۆكە دەكات .
9. بەسوودە بۆ پێست .
10. دەستێكی باڵای هەیە لە دابەزاندنی كێشدا ، بەهۆی بوونی ماددەی (ئاكای) تێیدا كە خواردن بە خێرایی هەرس دەكات .