​ كتێبێك لەسەر دروستنوسیی زمانی كوردی بڵاوكرایەوە

رۆشنبیری 06/02/2020

كتێبێكی نوێ دەربارەی رێزمانی كوردی و دروستنوسیی زمانی كوردی بڵاوكرایەوە، ئەم كتێبە وەك هەوڵێك بۆ چۆنێتیی نووسین لە زمانی كوردیدا لەلایەن باخان ئەحمەد-وە نووسراوە، كە پێك دێت لە:
 رێزمان لەڕووی وشەسازییەوە، كە سەرجەم وشەكانی زمان بەم (١٠) بەشەئاخاوتنە گەردان دەكرێن   چۆنێتیی نووسینی هەر بەشەئاخاوتنێكیان (كە دەكرێ بە هەوڵێكی نوێ دابنرێت).
واتە زمان لە ڕووی وشەسازییەوە پۆلێن كراوە كە (١٠) بەشەئاخاوتن لەخۆ دەگرێت، پشت بەستراوە بە ڕای ڕێزماننووسان بۆ ئەم پۆلێنكردنە و لە سەرچاوەكاندا ئاماژەیان بۆ كراوە. هەروەها چۆنێتیی نووسینی هەریەك لەم بەشانە خراوەنەتە ڕوو، بۆ هەر یاسایەك بنەمای زانستیی هەیە و لە چوارچێوەیەكدا جیا كراوەتەوە تاكوو ڕوون بێت بۆ فێرخواز، پاشان بە نموونە زیاتر ڕوون كراوەتەوە.
یەكلاكردنەوەی چەند كێشەیەكی پەیوەست بە ڕێنووسی زمانی كوردییەوە (بەپێی ڕای ئەكادیمیای كوردی، زانستیبوون و كۆڕایی لەسەر هەر خاڵێكیان).
چەند خاڵێك دەگرێتەوە كە ئەكادیمیای كوردی پێشتر باسی لێوە كردوون، بەڵام دەشێ دەقاودەق پێڕەوییان لێ نەكرابێت بە هۆی بوونی نازانستییەك یان نەبوونی كۆڕایی بوارەكە لەسەری. لێرەدا كۆتا ڕاو پوختەكەی بەكورتی دانراوە، بەبێ چوونەوە سەر ڕایەكانی پێشوو و سازكردنی ئاڵۆزی تێیدا.
پێڕەویكردنی خاڵبەندی لە نووسینی زمانی كوردیدا. 
خاڵبەندییەكی سەردەمییانە و زانستی خراوەتە ڕوو، بەو شێوازەی بگونجێت لەگەڵ زمانی كوردیدا كە هەموو خاڵەكانی خاڵبەندیی تێدا ڕەچاو بكرێت.