كتێبى شه‌ڕه‌كه‌ى ته‌ڕواده‌

ڕەخنەی چاودێر 05/02/2020

كتێبى شه‌ڕه‌كه‌ى ته‌ڕواده‌
ئا:ره‌خنه‌ى چاودێر

كتێبى شه‌ڕه‌كه‌ى ته‌رِواده‌ كتێبێكى تیۆدۆر کالیفاتیدێس ى يۆنانييه‌، ئه‌و به‌گێڕانه‌وه‌ نه‌رموو تايبه‌تمه‌نده‌كه‌ى خۆى به‌ناوبانگه‌.. رۆمانى زۆرى ده‌رباره‌ى يۆنان و بيركردن و غه‌ريبى هه‌يه‌، دلاوه‌ر قه‌ره‌داخى به‌شێك له‌ ڕۆمانه‌كانى كردووه‌ به‌ كوردى .. ئه‌م ڕۆمانه‌ش ( شه‌ره‌كه‌ى ته‌رواده‌) هه‌وڵێكى ترى وه‌رگێڕانى به‌رهه‌مه‌كانى ترى ئه‌وه‌ بۆ زمانى كوردى له‌لايه‌ن وه‌رگێره‌وه‌..  ئه‌م رۆمانه‌ به‌وه‌رگێڕانى دلاوه‌ر قه‌ره‌داخى وابڕياره‌ له‌لايه‌ن كتێبخانه‌ى نێرگز بووکستۆریه‌وه‌ چاپ و بڵاوبكرێته‌وه‌.

لەم ڤێرژنەی »تیۆدۆر کالیفاتیدێس»، ڕۆماننووس و شاعیری سوێدی بە ڕەچەڵەک یۆنانیدا بۆ ئەلیادە، ئەم ئەفسانە کلاسیکییە هەم ئەو خوێنەرە کەمەندکێش دەکا کە هەرگیز ناوی »هۆمیرۆس» ی نەبیستووە و هەم خوێنەرێکیش کە ئاشنایەتییەکی فرەی لەگەڵ مێژووی دێریندا هەیە.

كاليفاتيدێس ده‌رباره‌ى كتێبه‌كه‌ى ده‌نووسێت:

هەر لەوکاتەوەی قوتابی ئامادەیی بووم، ئەلیادە خەیاڵ و سەرسامیی هەژاندووم. لە چاوی منەوە ئەلیادە بەهێزترین شیعری دژەجەنگە کە نووسرابێ. مەخابن خەڵکێکی زۆر زۆر هەن بۆیان زەحمەتە بیخوێننەوە. هەڵەکە لە وەرگێڕانەکاندا نییە، بەڵکو هەڵەکە ئەوەیە سەردەمەکەمان هاندەری خوێندنەوەی نییە، داخوازی ئەو خوێندنەوە خوازڵۆکە نییە کە ئەلیادە فەرموومان بۆی دەکا.
ساڵانێکی زۆر بیرم لەوە دەکردەوە شتێک لەمبارەیەوە بکەم. ئەمە ئەوەیە کە هەوڵم داوە بیکەم. چما ئەمەی کردوومە سووکایەتی کردنە بە پیرۆز؟ ڕەنگە. لاسایی کردنەوە و تێپەڕاندنییەتی؟ نەخێر. من هەر هیچ خواستی ئەوەم نەبووە جێگەی هۆمیرۆس بگرمەوە.
ئەز تەنێ حەزم کردووە خەڵکێکی زۆر هۆمیرۆس بناسن.
با خوێنەر خۆی داوەری بکا ئاخۆ هەوڵەکەم سەرکەوتوو بووە یان نا.
دوو کەس بە سەرنجی بنەڕەتی و ورد یارمەتییان داوم. هاوڕێ و هاوکارم ئێرنست بریونەر و ئیدا ئۆستینبێری، یاریدەدەری پرۆفیسۆر لە کولتوور و ژیانی کۆمەڵایەتی ئانتیک.
سوپاسێکی گەورە و گەرم بۆ هەردووکیان.

تیۆدۆر کالیفاتیدێس
Bungenäs
٢١ ی ئۆگۆستی ٢٠١٧