دواین زانیاری لەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنا

ڕاپۆرت 03/02/2020


رەمەزان شێخانی 
حكومەتی چین بڵاویكردوەتەوە تا ئێستا بەهۆی ڤایرۆسی كوشندەی كۆرۆناوە 362 كەس گیانیان لەدەستداوە ،پاش ئەوەی 56 كەس بەهۆی ئەو ڤایرۆسە كوشندەیەوە لە ویلایەتی هۆبی گیانیان لەدەستدا
بەگوێرەی داتایەكی نوێی لیژنەی تەندروستی لە ویلایەتی هۆبی تا ئێستا ئەو ڤایرۆسە لەتەشەنەسەندندایە وبەشێوەیەك تەنها لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 2103 حاڵەتی دیكەی توشبون بەو ڤایرۆسە تۆماركراوە بەوەش ژمارەی توشبوان لە چین گەیشتوەتە 17هەزارو 238كەس و لەهەموو جیهان ژمارەكە گەیشتوەتە 17هەزارو 370 كەس كەتەنها 486 كەس لەو توشبوانە چارەسەركراون. 
ژاپۆن بە خێرایی ڤایرۆسەكە دەستنیشان دەكات
شینزۆ ئابی سەرۆك وەزیرانی ژاپۆن رایگەیاند: وڵاتەكەی ریوشۆێنی پێویستی گرتوەتە بەر بەمەبەستی پاراستنی هاوڵاتیانی وڵاتەكەی لەو ڤایرۆسە كوشندەیە 
ئابی لەبەردەم پەرلەمانی وڵاتەكەی رایگەیاند: بە كرداری دەستیان كردوە بە پەرەپێدانی گرووپەكانی تاقیكردنەوەی دەستنیشانكردنی خێرای ڤایرۆسەكە.
گورزێك لە ئابوری چین دەكەوێت
 بەهۆی مەترسیەكانی ڤایرۆسی كۆرۆناوە كە تەواوی وڵاتی چینی گردوەتەوە و كاریگەری ئەو پەتا كوشندەیە لەسەر ئابوری چین سەر لەبەیانی ئەمرۆ دووشەممە هەردوو بۆرسەی كیشوەری چین داتەپینی گەورەی بەخوەوە بینی ولەیەكەم دانیشتنی دا لە پاش پشووی سەری ساڵی مانگییەوە كە بەهۆی پەتاكەوە پشوەكە3 رۆژ درێژكرایەوە   نزیكەی 9% زیانی بەر هەردوو بازاری دراوی چین كەوتوە
بازاری دراوی سەرەكی شانگهای  نزیكەی 8,73% زیانی بەركەوتوە كە دەكاتە نزیكەی 2716,70خاڵ هاوكات بۆرسەی چنچن8.99% بەهای خۆی لەدەستدا كە دەكاتە نزیكەی 1598.80خاڵ.
دەسەڵاتدارانی چین پێش كردنەوەی بازاری دراو دەستپێشخەرییكیان كرد بە ئامانجی دڵنیایی دان بە سەرمایەداران ، وبانكی ناوەندی چین بڵاویكردەوە رۆژی دووشەممە بڕی 1200 ملیار یوان دەخاتە بازاڕەوە كە دەكاتە 156 ملیار یۆرۆ بەمەبەستی رووبەروبونەوی ئەو پەتا كوشندەیە
كەنداو پورتوگال هاوڵاتیانی خۆیان لەچین دەبەنەوە
مارتا تیمیدۆ وەزیری تەندروستی پورتوگال رایگەیاند بەفرۆكەیەكی سەربازی 20 هاوڵاتیان لە ویلایەتی وهان گەراندوەتەوە كە 2 كەسیان خەڵكی بەرازیلن و بریارە بیانخەنە ژێر چاودێری تەندرووستیەوە تا 14ی ئەم مانگە.
وەزارەتی دەرەوەی كەندا بڵاویكردوەتەوە فرۆكەیەكیان تەرخانكردوە بۆ هێنانەوەی هاوڵاتیانی وڵاتەكەیان لە چین و چاوەروانی رەزامەندی حكومەتی چین بۆ نیشتنەوەی فرۆكەكە لە وهان كە لە ئێستادا گەشتی ئاسمانی بۆ ئەو شارە قەدەغەكراوە
دەسەڵاتدارانی كەنەدا بڵاویكردوەتەوە 325 هاوڵاتی كەنەدا لەشاری هۆبی دەژین و لەترسی ئەو پەتا كوشندەیە داواكاریان پێشكەش كردوە بگەڕێنەوە كەنەدا 
تەئكیدیشی كردوەتەوە كە ئەو هاوڵاتیانەی دەیانەوێت بگەرێنەوە كەنەدا پشكنینی وردیان بۆ دەكرێت پێش سەركەوتن بۆ فرۆكەكە و لەناو فرۆكەكەو لەكاتی گەیشتنیشدا بۆ بنكەی تریتۆنی سەربازی لە ئۆنتاریۆ
تەئكیدیشیان كردوەتەوە سەرجەم سەرنشینانی ئەو فرۆكەیە بە تیمی فرۆكەوانێكەشەوە ماوەی 14 رۆژ دەخرێنە ژێر چاودێری ووردی پزیشكیەوە 
سكای نیوز