ڤایرۆسی كۆرۆنا مۆتەكەی وڵاتانی جیهان و نەخۆشی سەدە

ڕاپۆرت 02/02/2020


ئا رەمەزان شێخانی
ئەمرۆ یەكشەممە دەسەڵاتدارانی چین بڵاویان كردەوە ژمارەی قوربانیانی دەستی ئەو ڤایرۆسە گەیشتوەتە 304 كەس و لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا لە ویلایەتی هۆبی لانكەی ئەو ڤایرۆسە 45كەس گیانیان لەدەستداوە.
لیژنەی تەندروستی نیشتیمانی چین بڵاویكردوەتەوە لە 24 كاتژمێری رابردوودا 2590 كەس دووچاری ئەو نەخۆشیە هاتوون كە 1921 كەسیان لە ویلایەتی هۆبین بەوەش ژمارەی تووشبوان بەو ڤایرۆسە لە چین گەیشتوەتە 14 هەزار كەس. 
یەكەمین حاڵەتی گیان لەدەستدان بەو نەخۆشیە لە دەرەوە چین تۆماركرا كە ئەویش فیلپین ە 
ئەو نەخۆشیە بۆ یەكەمین جار لە مانگی كانونی یەكەمی ساڵی پار لە بازارێكی شاری وهان تۆمار كراوە كە ملیۆنەها هاوڵاتی چین لە دەرەوەو ناوی وڵات بەمەبەستی بەسەر بردنی بۆنەكانی سەری ساڵی چینی سەردانی ئەو شارە دەكەن كە ئاژەڵی كێوی تێدا دەفرۆشرێت.
بەمەبەستی رێگە گرتن لە بڵاوبونەوەی ئەو نەخۆشیە وڵاتی چین رێوشوێنی تەندرووستی گرتوەتە بەر لە ویلایەتی هۆبی و شاری ووهان كە زیاتر لە 50 ملیۆن كەس لە خۆدەگرێت، هەروەك وڵاتانی جیهان رێوشوێنی توندیان گرتوەتە بەر لەبەرامبەر ئەو كەسانەی كە لە وڵاتی چین ەوە گەشت بۆ وڵاتەكانیان دەكەن بەتایبەت پاش ئەوەی چین باری نائاسایی راگەیاند وژمارەی ئەو وڵاتانەی كە بڵاوبونەوەی ئەو ڤایرۆسەی تێدا ئاشكرا كراوە گەیشتوەتە 20 وڵات.
هاوكات وڵاتی سعودیە بریاری داوە دەیان خوێندكاری وڵاتەكەی لە شاری ووهان لە چین بگەرێنێتەوە و حكومەتی چین یش رەزامەندی نیشانداوە بۆ گەراندنەوەی ئەو خوێندكارانە.
رووسیا ڤیزا بە گەشتیارانی چین نادات
رۆژی شەممەی رابردوو بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرونا حكومەتی رووسا بریاریدا ڤیزا بەگەشتیارانی چین نەدات سەردانی وڵاتەكەیان بكات و ئاشكرای كردوە ئامانج لەو هەنگاوەیان پاراستنی ئاسایش وڵات و تەندروستی گشتی و رێگە گرتنە لە بڵاوبونەوەی ئەو ڤایرۆسە.
ئەو بریارە لە شەوی شەممەوە لەلایەن هێزە ئەمنیەكانی رووسیاوە جێبەجێدەكرێت وڤیزای كار و گەشت بۆ هاوڵاتیانی چین رادەگرن.
پنتاگۆن ریوشوێنی نیشتەجێبوون بۆ هەزار كەس دابین دەكات.
رۆژی شەممە وەزارەتی بەرگری ئەمریكا بڵاویكردەوە رەزامەندی لەسەر داوایەكی وەزارەتی تەندرووستی دەربریوە بۆ دابین كردنی شوێنی نیشتەجێ بوون بۆ هەزار كەس  كە لەدەرەوەی وڵاتەوە گەشتیان بۆ ئەمریكا كردوە كە پێدەچێت ئەو كەسانە جیابكرێنەوە لە شوێنێكی تایبەت جێگەیان بۆ دابین بكرێت لەترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
پنتاگۆن لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردوەتەوە وەزارەتی تەندرووستی داوای كردوە ژووری تاكە كەسی بۆ نزیكەی 250 كەس دابین بكەن تا كۆتایی ئەم مانگە.
پنتاگۆن تەئكیدی كردوەتەوە ئەوان تەنها شوێنی نیشتەجێبوون بۆ ئەو كەسانە دابین دەكەن و پێویستە وەزارەتی تەندرووستی بەرپرسیاریەتی چاودێری تەندروستی وگواستنەوە لە ئەستۆ بگرن 
سكای نیوز