بەچەكوش سەرو چاوی دەشێكێنت

ژن 31/01/2020


چاودێر: گەنجێكی تەمەن 18 ساڵان، هەوڵی دزینی ئۆتۆمبێلی ژنێكی تەمەن 24 ساڵان دەدات و سەرو چاوی دەشكێنێت. 

مەجید عەلی تەمەن 18 ساڵان، لەشاری بێرمینگهامی  بەریتانیا، هەوڵی دزینی ئۆتۆمبێلی مەیسۆنی تەمەن 24 ساڵان دەدات.

دوای ئەوەی مەیسۆن بەوەی زانیوە هەوڵی بەرگریكردنی داوە، بەڵام مەجید بەچەكوشەكەی دەستی سەروچاوی شكاندوەو بەسەختی برینداری كردوە.

پۆلیسی بێرمێنگهان دوای چەند سەعاتێك مەجیدیان لەناو ئۆتۆمبێلەكەدا دەستگیركردوەو دواتر رەوانەی دادگا كراوە، 9 ساڵ زیندانی چاوەڕوانی مەجید  دەكات.

لەئێستا مەیسۆن تووشی برین لەسەروچاوی هاتووەو لەرووی دەروونیشەوە زیانی زۆری پێگەیەنراوە.