وەزارەتی ناوخۆی ئیسرائیل رێگە بەهاوڵاتیانی دەدات سەردانی سعودیە بكەن

جیهان 27/01/2020


رۆژنامەی ها ئارتسی ئیسرائیلی بڵاویكردوەتەوە بۆ یەكەم جار لە مێژوی ئەو وڵاتەدا ،ئارییە درعی وەزیری ناوخۆی ئیسرائیل رەزامەندی دەربری لەسەر بریارێك كە رێگە دەدات بە هاوڵاتیان ئیسرائیل گەشت بۆ عەرەبستانی سعودیە بكەن. 
بەپێی راگەیاندراوێكی وەزارەتی ناوخۆی ئیسرائل رۆژی یەكشەممە ئەم بریارە بەهەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوەی سەربازی ئیسرائیل بریاری لەسەر دراوە.
بەگوێرەی بەم بریارە هاوڵاتیانی ئیسرائیل بۆیان هەیە گەشت بۆ عەرەبستانی سعودیە بكەن بەمەبەستی ئەنجامدانی سرووتە ئاینیەكانی وەكوحەج و عەمرە یاخو بۆ ئەنجامدانی گەشت بەو مەرجەی زیاتر لە 9 رۆژ زیاتر نەخاێنێت.
مەرجێكی دیكە ئەو گەشتە پێویستە ئەو كەسە داوتنامەی لەلایەن بەرپرسێكی سعودیەوە بۆ كرابێت بەمەبەستی ئەنجامدانی ئەو گەشتە.