دوایین زانیاری لەسەر تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا

ڕاپۆرت 27/01/2020

ئا/ رەمەزان شێخانی
بەگوێرەی راگەیاندراوێكی حكومەتی چین ، قوربانیانی ڤایرۆسی كۆرونا بۆ 80 قوربانی بەرزبوەتەوە ،ئەمە لەكاتێكدا ڤایرۆسەكە چەند وڵاتێكی دیكەی گرتوەتەوە.
ئاژانسی ئەسۆشێتید پریس بڵاویكردەوەتەوە بەگوێرەی راگەیاندراوێكی حكومەتی چین تا ئێستا 2700 كەس دووچاری ئەو نەخۆشیە بونەو 80 كەسیان گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی راگەیاندراوەكە زۆربەی حاڵەتەكان لە ویلایەتی هۆبی لە چین تۆماركراون كە بە لانكەی ئەو ڤایرۆسە كوشندەیە دەناسرێت كە بۆ یەكەم جار لە مانگی كانونی یەكەمی ساڵی رابردوو تۆماركراوە.
بەگوێرەی ئەسۆشێتید پرێس چەند وڵاتێكی دیكە هەواڵی تۆماركردنی 40 حاڵەتی دیكەی ئەو نەخۆشییان تۆماركردوە كە زۆربەیان لەنێو گەشتیارانی چینی یان ئەو كەسانەی لە ویلایەتی ۆوهانەوە هاتوون دەركەوتوە.
ئەو حاڵەتانەی كە تا ئێستا تۆماركراون لە چین ودەرەوەی ئەو وڵاتە بەم شێوەی لای خوارەوە بوە 
لەچین 2744 حاڵەتی تووشبون بەو ڤایرۆسە تۆماركراوە كە 769 لەو حاڵەتانە لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا ئاشكرا كراوە بەم شێوەیە 5 حاڵەتی تووشبوون لە هۆنگ كۆنگ 2 حاڵەت لە ماكاو ونزیكەی 80 حاڵەتی گیان لەدەستدان لە ویلایەتی هۆبی .
لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا 5 حاڵەت بوە كە 2 لەو حاڵەتانە لەباشووری ویلایەتی كالیفۆرنیا و یەك حاڵەت لەهەر یەك ویلایەتەكانی واشنتۆن و شیكاغۆ و ئاریزۆنا تۆماركراوە
تایلاند 8 حاڵەت 
ئوسترالیا 5 حاڵەت 
كۆریایی باشوور 4 حاڵەت 
سنگاپوور 4 حاڵەت 
مالیزیا 4 حاڵەت 
فەرەنسا 3 حاڵەت 
تایوان 3 حاڵەت 
ڤیتنام 2 حاڵەت 
كەنەدا یەك حاڵەت 
نیپال یەك حاڵەت
بەهۆی ئاشكرا نەبوونی زۆربەی دیاردەكانی ئەم نەخۆشیە ڤایرۆسی كۆرونا نیگەرانی و دڵەراوكێی درووستكردوە بەتایبەت بەهۆی خێرای گواستنەوەی نەخۆشییەكە لەكەسێكی توشبوەوە بۆ كەسێكی ئاسایی.
ئەو ڤایرۆسە زۆربەی جار نەخۆشەكە دووچاری هەوكردنی سییەكان دەكات و لە هەندێك حاڵەتیشدا دەبێتە نەخوشییكی كوشندە.


سكای نیوز