بەفەرمانی والی ئەڵازیێ ڕێگری لەهاوكاریەكانی هەدەپەدەكرێت بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزەكە

جیهان 26/01/2020


سەرچاوەیەكی نزیك هەدەپە ڕایگەیاند كە بەفەرمانی پارێزگای ئەو شارە ڕێگری لەو یارمەتیانە كراوە كە لەشاری ئامەد كۆكرابۆوە  بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزەكەی ئەو شارە، هاوكاریەكان لەلایەن پۆلیسەوە ڕێگری لێكراوە. 
سەرچاوەكە دەشڵێت كە یارمەتی و هاوكاریەكان بریتیبون لەدوو بارهەڵگر خواردەمەنی و شیری منداڵ و بەتانی و پێداویستی سەرەتایی كە لەلایەن شارەوانی ئامەدەوە كۆكرابونەوە بەمەبەستی هاوكاریكردنی لێقەوماوانی بومەلەرزەكە.
بەپێی زانیاریەكان والی ئەو شارە فەرمانیكردوە كە تەنها هاوكاری و یارمەتی دامەزراوەی ئافاد ڕێگە پێدراوە كە بێتە نێو شارەكەوە كە ئەو ڕێكخراوەش سەر بەپارتی دەسەڵاتی ئاكەپەیە .