یەکێتی دەڤەرەکانی کەم دەکاتەوە
چاودێر
یەكێتیی نیشتیمانیی کوردستان ژمارهی دهڤهرهکانی له 12ـهوه دهکات به ههشت و له چوارچێوهی پهیڕهوهکهشیدا پێنج مادده زیاد دهکات.
ئەنجوومەنی گشتیی سەركردایەتی هەمواركردنەوەی پەیڕەوی نوێ بە لیژنەیەكی 20 ئەندامیی سپارد، كە پێشتر كۆمیسیۆنی پەیڕەو لە ئەنجوومەنی ناوەندی بۆ كۆنگرەی چوارەمی ئامادە كردبوو، كە 21/12/2019 لە سلێمانی بەڕێوە چوو.
جەزا سەید مەجید، ئەندامی لیژنەی هەمواركردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتیی ڕایگەیاندووە: 5 ماددە لە هەمواركردنەوەدا زیاد كراوە كە پێشتر 71 ماددە بوو، گرنگترین گۆڕانكارییش كەمكردنەوەی دەڤەرەكانە لە 12 دەڤەرەوە بۆ 8 دەڤەر لەسەر ئاستی هەرێم.
وتیشی: ״ناتوانین هەندێك بنەمای گشتیی پەیڕەو بگۆڕین، چونكە لەناو كۆنگرە بڕیاری لەسەر دراوە، وەك گۆڕانكاری لە ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و ئەندامانی ئەنجوومەنی گشتی، بەڵام بۆ ماددەكانی تر لە ڕووی زمانەوانی و لابردنی هەندێك بڕگە و ماددەی دووبارە، یاخود یەكخستنی هەندێك ماددە دەستكاریی پەیڕەو دەكەین״.