12 خۆپیشاندەر لە بەغداد و زیقار کوژراون

عێراق 26/01/2020

کۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق، ئەمڕۆ یەک شەممە لە بەیاننامەیەکدا، رایگەیاند: لە خۆپیشاندانەکانی عێراقدا لە دوێنێەوە 12 خۆپیشاندەر کۆژراون و 230 خۆپیشاندەریش بریندار بون.

کۆمسیۆنەکە، ئاشکراشی کردوە: نۆ لە خۆپیشاندەرە کوژراوەکان لە بەغدادن و سیانیشیان لە پارێزگای زیقار.

هاوکات ئامژەی بەوەشکردوە: 79 خۆپیشاندەریش لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە، دەستگیرکراون.