هاوپەیمانان ١٠٠ بارهەڵگر هاوکاریی سەربازییان گەیاندە ڕۆژئاوای کوردستان

کوردستان 26/01/2020

چاودێر

 

سەرەڕای بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە ڕۆژئاوای کوردستان، بەڵام هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش بەردەوامە لە ناردنی هاوكاری بۆ هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) و لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا كاروانێكی دیكەی سەربازیی گەیاندووەتە حەسەكە و دێرزور.

 

ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشكرای كردووە، هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی كاروانێكی دیكەی سەربازیی، كە لە 100 بارهەڵگر پێك هاتووە و كەلوپەلی لۆجستی و سەربازی لەخۆ دەگرێت، ڕەوانەی ناوچەكانی ژێر دەستی هێزەكانی هەسەدە لە ڕۆژئاوای كوردستان كردووە.


ڕوانگەی سوری ئاماژەی بەوەش كرد، كاروانەكە لە پارێزگاكانی حەسەكە و دێرەزوور جێگیر دەكرێن، كە لە هەردوو پارێزگاكە كێڵگەی نەوت بوونی هەیە.