بۆچی ئەردۆغان میلیشاكانی سوڵتان مورادی بۆ لیبیا رەوانە كردوە؟

ڕاپۆرت 26/01/2020


ئا/ رەمەزان شێخانی
ئایە توركیا چەكداری بۆ لیبیا ناردوە یا نا .. ژمارەی ئەو چەكدارانە چەندبوون؟ ئەم پرسیارە لەنێوان یەقین و گوماندا مابوەوە ،بەڵام ئەم جارەیان لەنێو هەناوی رووداوەكانەوە وەڵامی راست ئاشكرا دەكرێت.
بەگوێرەی راپۆرتێكی مەیدانی كە گۆڤاری نیویۆرك ریڤیۆ ئۆف بۆكس بڵاویكردوەتەوە دەركەوتوە بەڵێ توركیا چەكداری رەوانەی بەرەكانی شەڕ كردوە لە تەرابلوس. 
 رۆژنامەنوسێك كە بۆ ئەو گۆڤارە كار دەكات سەردانی یەكێك لەناوچەكانی تەرابلوسی كردوە وچاوی كەوتوە بە ژمارەیەك چەكدار كە یەكێك لە چەكدارەكان سەركردە ئەو گرووپە بوەو رایگەیاندوە گرووپەكەی لە 500 چەكدار پێكهاتوەو كە بەشێكن لە كەتیبەیەكی سەربازی كە زیاتر لە 2هەزار چەكدار لەخۆدەگرێتو سەر بەمیلیشیای چەكداری سوڵتان مورادن. 
ئەو فەرماندە سەربازیە باسی لەوەش كردوە كە ماوەی مانگێكە ئەوان لەگەڵ سەربازانی سوپای توركیادا  رەوانەی تەرابلوس كراون و توركیا پلانی هەیە شەش هەزار سەرباز رەوانەی تەرابلوس بكات..
لە ئێستادا پاش سەلماندنی بوونی چەكدارانی سەر بە توركیا لە لیبیا پرسیارێكی دیكە دێتە كایەوە بۆچی توركیا چەكدار وهێز رەوانەی لیبیا دەكات؟ 
گۆڤارەكە وەڵامی ئەو پرسیارە دەداتەوە ئاشكرای دەكات ئەوە بەشێكە لەهەوڵەكانی ئەردۆغان بەمەبەستی بەهێزكردنی پێگەی جیۆسیاسی توركیا ،بەڵام ناتوانێت ئەو سەركێشیە لەرێگەی سەربازانی تورك لە لیبیا ئەنجام بدات چونكە پێدەچێت لیبیا ببێتە زەلكاوێك بۆ توركیا لەبەر ئەوە باشترین رێگە بۆ ئەردۆغان رەوانەكردنی چەكدارانی سوریایە بۆ لیبیا.
ئەگەر چەكدارانی سوریا خەونەكانی ئەردۆغان لە لیبیا بەدی بهێنن لەبەرامبەردا ئەو چەكدارانە چییان دەستدەكەوێت؟
گۆڤاری نیویۆرك ریڤیۆ ئۆف بۆكس بڵاویكردەوە ئەو چەكدارانە ئاشكراین كردوە  لەبەرامبەردا مووچەیەكی مانگانە وەردەگرن كە دەگاتە نزیكەی دووهەزار دۆلار و بەڵێنی پێدانی رەگەزنامەی توركیاشیان پێدراوە 
ئەو چەكدارانە سەر بەمیلیشیای چەكداری " سوڵتان موراد" ن كە ناوی یەكێكە لە سوڵتانی عوسمانیەكانی توركیا و ئەو گرووپە چەكداری توركمانیش لە خۆدەگرێت.
چۆنەیتی گەیشتنیان بە تەرابلوس.

گۆڤارەكە لە لێكۆلێنەوەكەیدا لە زاری ئەو چەكدارنەوە باسی لە چۆنیەتی گەیشتنی ئەو چەكدارانەی كردوە بۆ لیبیا وئاشكرایان كردوە لە رێگەی فرۆكەخانەی ئەستەنبول ەوە بە فرۆكەیەكی سەربازی گەیشتونەتە فرۆكەخانەی تەرابلوس 
ئەو چەكدارانە لەژێر سەرپەرشتی  فەرماندەیی ژوورێكی ئۆپراسیۆنی سەربازیدا كاردەكەن كە چەندین ئەفسەری تورك لە خۆدەگرێت.
ئەو ژووری ئۆپراسیۆنە هەماهەنگی دەكات لەنێوان فەرماندەی میلیشیا چەكداریەكانی لیبیا كە سەر بە حكومەتی ویفاق ن لەگەڵ میلیشیا چەكداریەكانی سوریا.
لە راپۆرتەكەدا بە ژمارەو داتا و بەڵگەوە شوێن و رەگەز و چۆنیەتی بەرێوەبردنی ئەو چەكدارانە لەلایەن توركیاوە ئاشكرا دەكات.
سكای نیوز
.