هێزە ئەمنیەكانی عیراق نەیان توانی كۆتایی بەخۆپیشاندانەكان بهێنن

ڕاپۆرت 26/01/2020


ئا/ رەمەزان شێخانی
پاش ئەوەی هێزە ئەمنیەكان دەستیان كرد بە بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەران و كردنەوەی چەند شەقامێكی سەرەكی ،خۆپیشاندەران بەهەوڵێكی هێزە ئەمنیەكانیان وەسفكرد بۆ كۆتایی هێنان بە نارەزایەتیەكان لەچەند كاتژمێری رابردووداجارێكی دیكە خۆپیشاندان دەستیپێكردەوە لە پارێزگای كەربەلا و چەندین شەقامی سەرەكی ئەو شارە لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە داخران.
لەپارێزگای زی قاریش شەڕەوپێكدان لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەكان هاتە كایەوە ،هاوكات لە پارێزگای بەسرە خۆپیشاندەران دەستیان كردەوە بەهەڵدانی چادرگەكانیان پاش ئەوەی هێزە ئەمنیەكان چادرگای خۆپیشاندەرانیان سوتاند. 
خۆپیشاندەران چەندین گرتەی ڤیدیۆی و وێنەی خۆپیشاندەرانیان بڵاوكردەوە كە لە ناوەندی ئەو شارە خۆپیشاندانیان دەستپێكردوەتەوە لە نزیك دیوانی پارێزگا و خۆپیشاندەران درووشمی چاكسازی ونەهێشتنی گەندەڵیان دەوتەوە.
رۆژی شەممە هێزە ئەمنیەكان هێرشیان كردە سەر مەیدانی خۆپیشاندەران لە پارێزگای بەسرەو چادری خۆپیشاندەرانیان سوتاند
لەپارێزگای بەغداش شەوی رابردوو ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتیان وەكو پشتیوانی لەخۆپیشاندەران روویان كردە گۆرەپانی تەحریر بەمەبەستی رێگە گرتن لە هێزە ئەمنیەكان بۆ هێرش كردنە سەر گۆرەپانی تەحریر.
رۆژی شەممە هێزە ئەمنیەكان دەستیان كرد بە كردنەوەی شەقامەكانی شاری بەغدا و پارێزگاكانی باشور ،ئەوەش مەترسی لەلای خۆپیشاندەران درووستكرد كە ئامانجی هێزە ئەمنیەكان كۆتایی هێنان بێت بە خۆپیشاندانەكان.
فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی بەغدا لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردوەتەوە هێزە ئەمنیەكان توانیویانە گۆرەپانی تەیران و رێگەی خێرای محەمەد ئەلقاسم و پردی ئەحرار لە بەردەم هاتوچۆی هاوڵاتیاندا بكەنەوە.
هەردوێنی هێزە ئەمنیەكان بەمەبەستی پاككردنەوەی گۆرەپانی تەحریری هێرشیان كردە سەر خۆپیشاندەران بە گازی فرمێسك رێژو تەقەكردن بەمەبەستی كۆتایی هێنان  بە خۆپیشاندانەكان بەڵام هەوڵەكیان سەركەوتو نەبوو لەو پەلامارەدا 4 خۆپیشاندەر كوژران و دەیانی دیكەش برینداربوون .
سەرچاوە/ سكای نیوز