ترامپ داواكەی زەریف رەتدەكاتەوە

جیهان 26/01/2020


ئەمرۆ یەكشەممە دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بەخێرایی داوایەكی محەمەد جواد زەریفی وەزیری دەرەوەی ئێران رەتكردەوە سەبارەت بە دانوستان.
ترامپ لە ئەژماری تایبەتی خۆی لەتۆری كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردوەتەوە وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاندوە ئێران دەیەوێت گفتوگۆو دانوستان لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا دەستپێبكات بەو مەرجەی ئەمریكا سزا ئابوریەكانی سەر ئێران هەڵگرێت لەبەرامبەردا ترامپ لەتویتەكەیدا نوسیویەتی نەخێر سوپاس .
وەزیری دەرەوەی ئێران لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: وڵاتەكەی ئامادەیە دانوستان لەگەڵ ئەمریكا دەستپێبكاتەوە سەبارەت بەكێشە هەڵپسێردراوەكانی نێوان هەردوولا بەتایبەتیش دۆسیەیی ئەتۆمی.
محەمەد جواد زەریف لەكۆنگرە رۆژنامەوانێكدا بڵاویكردەوە : ئیدارەی ترامپ دەتوانێت رابردووی خۆی چارەسەربكات و سزاكانی سەر تاران هەڵگرێت و بگەرێتەوە سەر مێزی گفتوگۆ ، چونكە ئێمە هێشتا لەگەڵ مێزی گفتوگۆداین و ئەوە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكایە كە وەك تاك لایەن مێزی گفتوگۆكانی بەجێهێشتوە.
ساڵی 2018 ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەرێككەوتننامەی ئەتۆمی كشایەوە سزای ئابوری بەسەر ئێران دا سەپاند.