سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەكێتی پەیامێكی هاوخەمی ئاراستەی كەسوكاری قوربانیانی بومەلەرزەكەی باكوری كوردستان كرد

کوردستان 25/01/2020


كۆسرەت رەسوڵ، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی‌و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پەیامێك ئاراستەی قوربانیانی بومەلەرزەكەی ئەلئەزیز (خارپێت)ی باكووری كوردستان دەكات‌و هاوخەمی خۆی بۆیان دەردەبڕێت‌و دەڵێت ". ئێمە لە یەكێتیی نیشتمانی كوردستان ئامادەین بۆ هەموو هاوكارییەكی تەندروستی‌و مرۆیی بۆ رزگاركردنی خوشك‌و براكانمان لەو رووداوو كارەساتە".


دەقی پەیامەكە:
‎كۆسرەت رەسول عەلی پەیامێك ئاڕاستەی قوربانیانی بوومەلەرزەكەی توركیا دەكات
‎بەداخێكی زۆرەوە شەوی رابردوو لە زنجیرەیەك رووداوی سروشتیدا بوومەلەرزە لە شاری ئەلئەزیز (خارپێت)ی باكووری كوردستانی توركیاداو لە ئاكامدا ژمارەیەك هاووڵاتی گیانیان لەدەستداو ژمارەیەكی تریش بریندار بوون.
‎پرسەو سەرەخۆشی‌و هاوخەمی خۆم ئاڕاستەی خوشك‌و برایانم لەتوركیا بەگشتی‌و كەسوكاری قوربانیان بەتایبەتی دەكەم‌و داواكارم لەخوای گەورە شیفای بەخێری بریندارەكان بدات.
‎داواكارم لە لایەنە پەیوەندیدارەكان بەزووترین كات بە فریای لێقەوماوانی ئەم ناوچانە بكەون‌و هاوكاری مرۆیی‌و تەندروستی بگەیەننە ناوچەكە، ئێمەش لە یەكێتیی نیشتمانی كوردستان ئامادەین بۆ هەموو هاوكارییەكی تەندروستی‌و مرۆیی بۆ رزگاركردنی خوشك‌و براكانمان لەو رووداوو كارەساتە.

‎كۆسرەت رەسوڵ عەلی
‎سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی‌و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان