كەی سەرۆك وەزیرانی نوێی عیراق دەستنیشان دەكرێت؟

عێراق 25/01/2020


چاودێر: ئەندامێكی هاوپەیمانی فەتح دووپاتی دەكاتەوە،  پێش هاتنی رۆژی یەك شەممە كاندیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق یەكلادەبێتەوە.

ئەحمەد كەنانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەهاوپەیمانی فەتح رایگەیاندوە:" پێش سبەینێ یەك شەممە، دەستنیشانكردنی كاندیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق یەكلا دەبێتەوە".

رونیشكردەوە:" هۆكاری ئەوەی پێش گەشتەكەی سەرۆك كۆماری عیراق بۆ داڤوس ئەو پۆستە یەكلا نەكرایەوە، بۆ بۆچوونی جیاواز لەسەر كاندیدەكات دەگەڕایەوە".