تەوەرەکانی پێنجەمین کۆنفراسی دابڕان و سێیەمین کۆنفرانسی فێمێنیزمی رۆشنگەری دیاری کران

ڕاپۆرت 25/01/2020

پلاتفۆڕمی دابڕان، تەوەرەکانی پێنجەمین کۆنفراسی دابڕان و سێیەمین کۆنفرانسی فێمێنیزمی رۆشنگەری دەستنیشان کرد و داوا لە توێژەرانیش دەکات توژینەوەکانیان تاوەکو 25/2 بنێرن بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆنفرانسەکەدا.



(تەوەرەكانی پێنجەمین كۆنفرانسی پلاتفۆرمی دابڕان) 
لە چوارچێوەی بەرنامەڕێژیی بۆ كارەكانی  پێنجەمین كۆنفڕانسی (پلاتفۆرمی دابڕان) و سێیەمین كۆنفڕانسی (فێمێنیزمی رۆشنگەریی) كە بڕیارە لە مانگی ئازاری 2020 دا ببەسترێن، گەلێ‌ تەوەرو پرسی هەنووكەیی پەیوەندیدار بە ستراتیژی رۆشنگەرانەی پلاتفۆرمی دابڕان خراونەتەڕوو، بەپشتبەستن بە بوونی توێژەرو نوسەر و  ئەكادیمیستە چالاكەكانی خەباتی رۆشنگەریی لە كوردستان و ناوچەكەدا دەخوازین پلاتفۆرمێكی كراوەی ئازاد بۆ هەموو ئەو خاوەن قەڵەمانەی زەمینەی زیندووی ئەو پرسانە بڕەخسێنین و پێكەوە بتوانین كار لەسەر ئەنجامدانی كۆنفڕانسێكی سەركەوتوو بهێنینە پێشێ‌، لەم سۆنگەیەوە بەڕێزتان وەك توێژەرێكی كاریگەرو خودان پێشینە لە خەباتی رۆشنگەریدا دەستنیشانكراون بۆ ئەوەی لەسەر یەكێك لەو تەوەرانە هاوكارو پشتیوانی كۆنفڕانسەكەمان بن. 
- تەوەرەكانی پێنجەمین كۆنفڕانسی (پلاتفۆرمی دابڕان) 
1- كوردەواری‌و رۆشنگەری:-
- سەرەتاكانی هزری رۆشنگەری.
- بەریەككەوتنی رۆشنگەران‌و نەریت گەراكان.
- كاریگەری هزری رۆشنگەری لە سەر كایە كۆمەڵایەتی‌و پەروەردەییەكان.
- هونەر‌و رچە شكاندنی كۆمەڵایەتی.
 ململانێی پێكهاتەكانی عێراق‌و ئایندەی دیموكراسی. –2 
3- راپەڕینی بەردەوام‌و ئەگەری پاشەكێشی مەزهەبگەرایی لە خۆرهەڵاتی ناوەراستدا.
4- دیدگا نوێیەكان دەربارەی (تیۆری پەرەسەندن )
تێبینی:-
دوا كات بۆ ناردنی توێژینەوەكانتان تا رێكەوتی (25/2/2020 ) دەبێت.لە رێگای ئەم ئیمەیڵەی خوارەوە.
[email protected]


(تەوەرەكانی سێیەمین كۆنفرانسی فێمێنیزمی رۆشنگەری)
لە چوارچێوەی بەرنامەڕێژیی بۆ كارەكانی  پێنجەمین كۆنفڕانسی (پلاتفۆرمی دابڕان) و سێیەمین كۆنفڕانسی (فێمێنیزمی رۆشنگەریی) كە بڕیارە لە مانگی ئازاری 2020 دا ببەسترێن، گەلێ‌ تەوەرو پرسی هەنووكەیی پەیوەندیدار بە ستراتیژی رۆشنگەرانەی پلاتفۆرمی دابڕان خراونەتەڕوو، بەپشتبەستن بە بوونی توێژەرو نوسەر و  ئەكادیمیستە چالاكەكانی خەباتی رۆشنگەریی لە كوردستان و ناوچەكەدا دەخوازین پلاتفۆرمێكی كراوەی ئازاد بۆ هەموو ئەو خاوەن قەڵەمانەی زەمینەی زیندووی ئەو پرسانە بڕەخسێنین و پێكەوە بتوانین كار لەسەر ئەنجامدانی كۆنفڕانسێكی سەركەوتوو بهێنینە پێشێ‌، لەم سۆنگەیەوە بەڕێزتان وەك توێژەرێكی كاریگەرو خودان پێشینە لە خەباتی رۆشنگەریدا دەستنیشانكراون بۆ ئەوەی لەسەر یەكێك لەو تەوەرانە هاوكارو پشتیوانی كۆنفڕانسەكەمان بن. 
-  تەوەرەكانی سێیەمین كۆنفرانسی ( فێمێنیزمی رۆشنگەری )
1-  رۆڵ‌و هۆشیاریی ژنان لە گۆڕانكارییە هەنوكەییەكانی ناوچەكەدا.
2- رۆڵی بزاڤی فێمێنستی لە رۆژئاوای كوردستان.
3- خوێندنەوەی نوێی چەمكی جێندەر.
4- رەوشی ژنان لە دیدی ئیسلامگەرییدا. 
تێبینی:-
دوا كات بۆ ناردنی توێژینەوەكانتان تا رێكەوتی (25/2/2020 ) دەبێت.لە رێگای ئەم ئیمەیڵەی خوارەوە.
[email protected]