34 سەربازی ئەمریكا برینداربوون

جیهان 25/01/2020


چاودێر: وەزارەتی بەرگری ئەمریكا، بەجیاواز لە وتەكانی دۆناڵد ترامپی سەرۆك كۆماری وڵاتەكەی، ژمارەی بریندارەكانی هێرشە موشەكیەكەی ئێران بۆ سەر سەربازگەی عەین ئەلئەسەد بۆ 34 سەرباز دەگەڕێنێتەوە.

جاناتان هاڤمەن وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا رایگەیاندوە:" لەهێرشە موشەكیەكەی ئێران بۆ سەر سەربازگەی عەین ئەلئەسەد 34 سەرباز برینداربوون".

رونیشكردوەتەوە:" بریندارەكان بۆ چارەسەر رەوانەی ئەڵمانیا كراون و هەشتیان بۆ ئەمریكا گەڕێندراونەتەوەو نۆی تریشیان هێشتا لەو وڵاتەدان".

باسی لەوەشكردوە:" 17 سەربازی تریش دوای وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی عیراق كراونەتەوە بۆ وەرگرتنی ئەركەكانیان".