رۆیته‌رز: هێزە ئەمنیەكان هەوڵی بڵاوە پێكردنی خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانی تەحریر دەدەن

عێراق 25/01/2020


چاودێر: ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، بڵاویكردوەتەوە، لەبەیانی ئەمڕۆ شەممەوە، هێزەكانی روبەڕوبونەوەی ئاژاوەگێڕی و هێزە ئەمنیەكان دەستیان بەهەوڵدان بۆ بڵاوە پێكردنی خۆپیشاندەران كردوە.

رونیشكردوەتەوە:"  هێزە ئەمنیەكان، گازی فرمێسك رێژو  چەكی زیندویان بەكارهێناوەو توندوتێژیان بەرامبەر بەخۆپیشاندان نواندوە".

هاوكات ژمارەیەكی تر لەمیدیا عیراقیەكان ئاماژەیان بەوە داوە، هێزە ئەمنیەكان توندوتیژیان بەرامبەر بەخۆپیشاندەران ئەنجامداوەو بەو هۆیەوە ژمارەیەك خۆپیشاندەر برینداربوون وژمارەیەكی تریش دەستگیركراون".