شەپۆلی سەرماکە درێژە دەکێشێت
ژینگە 25/01/2020
چاودێر
بە پێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم بێت، ئەو شەپۆلی سەرمایەی چەند ڕۆژێکە دەستی پێ کردووە تا کۆتایی ئەم هەفتەیەش بەردەوام دەبێت.
ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم ڕایگەیاندووە: ئەو شەپۆلی سەرمایە تا کۆتایی ئەم هەفتەیە بەردەوام دەبێت.
ئاماژە بەوەش دەکات، لەمڕۆوە هەور و نمەباران بەردەوام دەبێت بەڵام پلەکانی گەرما هەر بە نزمی دەمێننەوە و لە ناوەڕاست و کۆتایی هەفتەشدا پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.
هەر بە پێی زانیارییەکانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییەش، تا ئێستا لە سلێمانی ٢٠١٨ ملم باران باریوە لە کاتێکدا ساڵی پار لەم کاتەدا ٥٨٧ ملم باران باریبوو.