فڕۆكەیەكی هەواڵگری لەهێزەكانی حەشدی شەعبی نزیك دەبێتەوە

جیهان 23/01/2020


چاودێر: تۆڕی هەواڵی هێزەكانی حەشدی شەعبی هەواڵی دورخستنەوەی فڕۆكەیەكی هەواڵگری لەنزیك بارەگایەكی هێزەكانیان لە ئەنبار بڵاو دەكەنەوە.

تۆڕی هەواڵی حەشدی شەعبی، بڵاویكردوەتەوە:" لەنزیك سەربازگەی لیوای 45ی هێزەكانی حەشدی شەعبی لە ناوچەی مەزرەعەی خۆرئاوای ئەنبار، فڕۆكەیەكی هەواڵگری ناچار بەهەڵاتن كراوە".

رونیشكراوەتەوە:" ئەو فڕۆكە هەواڵگریە نزیك بووەتەوەو پێش ئەوەی دەست بەوەرگرتنی زانیاری بكات، هێرشی كراوەتە سەرو ناچار بەهەڵاتن كراوە".