وەزیری بەرگری ئێران هەڕەشە دەكات

جیهان 23/01/2020


چاودێر:  عەمید ئەمیر حاتەمی وەزیری بەرگری ئێران، هەڕەشەی وەڵامدانەوەی هەر هێرشێك بۆ سەر خاكی ئێران دەكات، بەچەكی پێشكەوتوو.

 عەمید ئەمیر حاتەمی وەزیری بەرگری ئێران رایگەیاندوە:" ئێران ئامادەی هەر جۆرە وەڵامدانەوەیەكە بكرێتە سەر خاكی  وڵاتەكەی، بەو پەری هێزو چەكی پێشكەوتوو ئاست بەرزەوە".

رونیشكردوەتەوە:" هێرشكردنە سەر سەربازگەكانی ئەمریكا لەناو خاكی عیراق، وەڵامدانەوەیەكی مێژووی بوو، دەبێت ئێران شانازی پێوە بكات".