گۆڤاری زە ئیكۆنۆمیست پلەبەندی وڵاتانی دیموكراتی بۆساڵی 2020 ڕاگەیاند

جیهان 23/01/2020


گۆڤاری جیهانی زە ئیكۆنۆمیست لەڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا بۆ ساڵی 2020 ڕایگەیاند 167 وڵات بەشدارییان لەڕیزبەندییەكەدا كردوە باشترین و خراپترین وڵاتانی دیموكراتیمان دیاریكردوە و لەشێوەی نەخشەی جیهاندا بڵاومانكردۆتەوە.
هەروەها گۆڤارەكە بەهێزترین وباشترین وڵاتیشی بۆ ساڵی 2020 دەستنیشانكردوە كە وڵاتانی نەروج و سوید و ئیزلەندا و نیوزلاندە و فنلەندایە كە لەكۆی 10 پۆینت خاوەنی 9 پۆینتن و زیاتریش.
خراپترین وڵاتیش كە تێیدا دیموكراتی هەر وجودی نییە وڵاتانی كۆنگۆی دیموكراتی و كۆماری ئەفریقا و كۆریای باكورە كە لەكۆی 10 پلە خاوەنی یەك پلەش نین .