موقتەدا سەدر داوایەك لەگەلانی عیراق دەكات

عێراق 23/01/2020


چاودێر: لەتویتێكیدا  موقتەدا سەدر رابەری سەدریەكانی عیراق داوا دەكات لەخەڵك و گەلانی عیراق بەشداری خۆپیشاندانی یەك ملیۆنی بكەن.

موقتەدا سەدر لەتویتێكیدا رایگەیاندوە:" ئەی خەڵك و گەلانی عیراق، ئایا ئێوە عاشقی نیشتمانن؟، بەڵی ئەی عاشقانی نیشتمان،  كاتی وەدەرنانی دوژمنانی نیشتمانە، بەشداربن  لەخۆپیشاندانی یەك ملیۆنی و عیراق لەداگیركاری رزگار بكەن".

هاوكات بەپێی زانیاریەكانی چاودێر" دەزگا ئەمنیەكانی بەغدا لەكۆبونەوەدان، كە لەئەگەری خۆپیشاندانی یەك ملیۆنی دۆخی ئەمنی بپارێزن و رێگە لەدروست بوونی ئاڵۆزی یان هەڵكوتانە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەعیراق بگرن.