ئەلمیسماری : هەر فڕۆكەیەكی مەدەنی و سەربازی نزیكی تەرابلوس ببێـتەوە دەیخەینە خوارەوە

جیهان 23/01/2020


وتەبێژی سوپای نیشتیمانی سەر بەخەلیفە حەفتەر ( ئەلمیسماری ) ڕایگەیاند هۆشداری دەدەینە جیهان وناوچەكە كە ئێمە ناوچەی دژە فڕینمان  ڕاگەیاندوە و هەر فڕۆكەیەكی مەدەنی و سەربازی لەتەرابلوسی پایتەخت نزیك بێتەوە ئەوە لەلایەن هێزەكانمانەوە دەخرێتە خوارەوە، نمونەش بۆ ئەوە ئە و فڕۆكە توركییەیە كە لەلایەن هێزەكانمانەوە خرایە خوارەوە.
حوكومەتی ویفاقی نیشتیمانی لیبیا هەواڵەكەی پشت ڕاست كردەوە و ڕایگەیاند میلیشیاكانی سەر بەخەلیفە حەفتەر 6 موشەكی گارد یان  ئاڕاستەی فڕۆكە خانەی معیتیقە كردوە كە ئەمە تاكە فڕۆكە خانەیە كە بەڕوی جیهاندا كراوەتەوە دەیانەوێـت ڕێگری لەهاوكاری و یارمەتیەكانی دنیای دەرەوە بۆ لیبیا بكەن.
وتەبێژی حوكومەتی ویفاقی نیشتیمانی محەمەد قانونو  ڕایگەیاند كە هەڕەشەكانی میلیشیاكان كاریگەرییان لەسەر جوڵەی فڕۆكەكان لەفڕۆكەخانەی معیتیقە دروستكردوە و  بەڕێژەیەكی بەرچاو گەشتەكان كەمیكردۆتەوە.