کتێبی هەزار و نۆسەد و هەشتا و چواری جۆرج ئۆروێل و سیاسەتی دیستۆپیا

ڕەخنەی چاودێر 22/01/2020



کتێبی هەزار و نۆسەد و هەشتا و چواری جۆرج ئۆروێل و سیاسەتی دیستۆپیا 

وه‌رگێڕانى: هه‌ڵدێر حسێن

هەزارو نۆسەد و هەشتا و چوار: کۆتا ڕۆمانی جۆرج ئۆروێل لە ۸ حوزەیرانی ۱۹٤۹ له‌لايه‌ن  (ڤیکتۆر گۆنزالێز) کە یەکێک بوو لە باشترین پەرتووک فرۆشەکان لە جیهاندا٫بڵاوکرایەوە. سەڕەڕای ئەوەی تازه‌كى جه‌نگ کۆتای هاتبوو بەڵام لە یەکەم ساڵی بڵاوبونەوەیدا لە بەریتانیا ٥۰ هەزار کۆپی لێ فرۆشرا٫ هەروەها سەدان هەزار لە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. کاتی بڵاوبونەوەی کتێبەکە لە سەروبەندی جەنگی ساردا بوو کە لە نێوان یەکێتی سۆڤیەت و وڵاتانی بەرەی ئەمریکادا ڕوویدا.
دوای ئەوەی ( وینستۆن چەرچەڵ) دەستەواژەی "بەردی ئاسنینی" چارەسەر کرد لە زماندا٫ وەکو "ترسی سوور" کە کۆمەڵگەی ئەمریکی تەنی بوو٫ ڕۆمانەکەی ئۆروێڵ بە گرنگترین بەرهەمی کەلتووری سەردەمی ململانێی ئایدۆلۆژیای نێوان سەرمایەداری و کۆمۆنیستی دانرا٫ کاریگەریەکی بەردەوامی هەبوو لەسەر وەرگێڕان و ڕادیۆ جیاوازەکان و فیلم و تەلەفیزوێنەکانداو لە دە ساڵی دوای جەنگیش ئەوانە گەواهی دەدەن کە بەرهەمێکی گرنگ و بایەخدار بووە.
ڕۆمانەکە بە شێوەیەک نووسراوە کە باس لە چەسپاندنی چەندین بیرۆکەی پوخت دەکات دەربارەی "دیکتاتۆری" بە وێنایەکی سەرسوڕهێنەر و بەرجەستەکراو و زاڵبوون بەسەر بیرۆکەی پۆلیس و بیرۆکەی تاوانەکان و پەسەندکردنی دوو بیرۆکەی دژ بەیه‌ک لە یەک کاتدا و سەرپەرشتیکردنێکی هەمیشەیی هەروەها بیرۆکەی ئەوەی " برا گەورە چاودێریت دەکات" و کۆتای هێنان بە ترس و تۆقین لە ژووری ژمارە ۱۰۱ وەک وێنایەک بۆ هەڵوەشاندنەوەی خود.
سیاسەتی دیستۆپیا: ڕۆمانەکەی ئۆروێڵ دیستۆپیایە٫ بە تایبەتی لە سەدەی ۲۰ کە سەدەی جێگرتنەوە و هەڵگێڕانەوەی نەریتی کۆنی یۆتوبیا بوو٫ بە تایبەتی مەزەندەکردن و فراوانبوونی هێزە دڵڕەقەکانی کۆمەڵگەی تەکنۆلۆجیزانی کە زاڵبوو بەسەر نەژادی مرۆڤدا٫ پێشکەشکردنی مۆتەکە بەسەر تاکەوە لەلایەن دەسەڵاتی نامرۆڤانەوە تێکشکا٫ ڕەخنەگر ( تۆم مۆیلان) دەڵێت " قەیرانی دیستۆپیا تەنها دیدی نەرێنی لە خۆ ناگرێت٫ بەڵکو وێنای مۆتەکەی داهاتوو بەکاردێنێت بۆ ئەوەی هونەری سیاسی ئێستا نقووم بکات" مۆیلان پێشنیاری کرد ئەم شێوازی پێشکەشکردنە دۆزینەوەی بەرهەڵستیکارانەی بۆشایەکان و ئەگەرەکانە کە لە خولی داهاتووی چالاکی سیاسی دەتوانێت بیروڕا و گوزەرانە خەیاڵ فراوانەکان دابڕێژێت٫ ئەمەش دەرفەتی داهاتووی جێگرەوەیە. یەکێک لەو پرسیارە ڕەخنەیانەی دەربارەی کتێبی هەزار و نۆسەد و هەشتا و چوار هەیە٫ ئایا ئوروێڵ سەرسام بووە بە ئەرکی دژایەتی بۆ دەوڵەتی دیکتاتۆری یاخود کۆتا کتێبی تەنها نائومێدکەر بووە؟٫ ئۆروێڵ ئەوەندە ژیا و لە مانگی یەکی ساڵی ۱۹٥۰ مرد٫ بۆ بینینی کتێبەکەی کە لەلایەن هێزی سیاسی پارتی پارێزگارانەوە شیاو بوو بۆ بەرگریکردن لە ئازادی ئەمریکێکان٫ ئەمەش سەرەتایەک بوو بۆ گفتوگۆیەکی درێژ لەسەر لێکدانەوەی کتێبەکە کە هیچ ئاماژەیەکی کۆتایهێنانی تێدا بەدی ناکرێت٫ ئایا دژە کۆمۆنیست بووە لە ناپاکیکردنی هاوڕێ لە هۆکارەکان؟ یاخود ئایا بەشێوەیەکی بنچینەیی دژە فاشیست بووە٫ لە دەرخستنی راستی بیرکردنەوەی دیکتاتۆریانەی دەوڵەتی فاشیستی ئەڵمانیا و ئیتاڵیا؟ بەڵام لەوانەیە کتێبەکە دژە سەرمایەداریش بوو بێت٫ لەوکاتەوەی کەسێک گەورەترین کارگەری هەبوو لەسەر ئۆروێڵ ئەویش ( جەیمس بێرنهامس) بووە کە ڕەخنەی لەسەر بەرزبوونەوەی چینی بەڕێوبەری ڕوژئاوا و ڕۆژهەڵات ڕووسیا و ئەمریکا گرت٫ دەشێت ببینین تەکنۆکراتەکان زاڵدەبن بەسەر دامەزراوە دیمۆکراتێکاندا لە داهاتوودا؟ ئایا ئەمە شیوەنی مرۆڤدۆستی نیە کە زۆر بە ناچاری کۆتای دەهێنێت بە بنیات نانی ئەو پەیکەرە بۆ دژە مرۆڤایەتی؟ کتێبی هەزار و نۆسەد و هەشتا و چوار ئاوێنەیەکە: دەگونجیت خوێنەر ڕەنگدانەوەی سیاسی خۆی تێدا نەدۆزێتەوە٫ ئەمەش لەوانەیە لەبەر ئەوە بێت زۆربەی ناوەندە ئەدەبیەکان و ڕەخنەگرە ڕامیارێکان کۆتاییان هێناوە بە سەرسامبوون بەم ڕۆمانە بەهەر ڕێگایەک لە ڕێگاکان بێت. ژیانی دژ بەیەک: بەشە سەخت و ناهاموارەکە لە گەشتە سیاسيە ناهەموارەکەوە دێت کە (جۆرج ئۆروێڵ) لە ژیانە کورتە ڕێژەکەی گرتیەبەر٫ ئەو کە ناوی ( ئێرک بلایەر) بوو لە ساڵی ۱۹۰۳ لە هیندستان لە دایک بوو٫ بوو بە ئەفسەری ڕاگر لە یەکێک لە دژوارترین بازرگانيه‌کانی ئیمپراتۆربه‌تی بەڕیتانی٫ هەناردەکردنی تلیاک بوو بۆ چین٫ ئۆروێڵ لە قوتابخانەی گشتی ئینگلیزی خوێندوویەتی و لە ( ئینتۆن) خوێندنی تەواو کردووە کە مەڵبەندی دامەزراندن بووە و گرنگی نەداوە بە زانکۆ٫ بەشداری پۆلیسی ڕاگری کردووە و پێنج ساڵی لە (بۆرما) بەسەر برد کە دەکاتە (میانماری) ئێستا٫ پێش ئەوەی واز لە پۆستەکەی بهێنێت لە ساڵی ۱۹۲۷ ٫ ئەو وەک ئاژاوەخوازێکی کۆنەپەرست خۆی دەناساند٫ دواتر دەستی کرد بە پڕۆسەی گۆڕینی ئێرک بلایەر بۆ نووسەر جۆرج ئۆروێڵ٫ ئەو هەوڵی دەدا ڕۆمانەکان بەشێوازێکی ڕاستەقینەخواز( ریالیست) بنووسێت وەکو کەسێک لە ترۆپکی ئەزموونداری سەودای نوێسازی(مۆدێرنیزم) دا بێت٫ ئۆروێڵ هەموو ڕێگا چینایەتێکەی ڕەتکردەوە و دەستی کرد بە گەشتکردن بە ئەوروپادا بۆ دۆزینەوەی شارستانێتی هەژاری جیهانی و بڵاوکردنەوەی وەک ڕیپورتاژیک بەناوی ( ژێره‌وه‌ و دەرەوەی پاریس و ڵەندەن) لەساڵی ۱۹۳۳ ٫ بەهۆی قەیرانێکی ئابووری جەرگبڕ لە ساڵی ۱۹۲۹ لە ئەنجامی هەژماری ڕۆژنامەوانی یارمەتی درا لەلایەن ( ڤیگتۆر گونزالێس) بۆ بەدواداچونی هەژاری لە باکووری ئینگڵتەرادا ئەنجامەکەشی بە نووسینی کتێبی ( ڕێگایەک بۆ ویگان پێیەر) لە ساڵی ۱۹۳٦ کۆتای هات. لە ساڵی ۱۹۳٦ ئۆروێڵ بەڕادەیەک لایەنگری سوشیالیزم بوو بە شێوەیەکی خۆبەخشانەی ئایدیالیست بەشداری شەڕی دژی فاشستێکان کرد لە جەنگی ناوخۆی ئیسپانیادا وەک پێکهێنەر و ئەزمووندارێی زۆر گرنگ٫ ئۆروێڵ نەچووە نێو ڕیزەکانی دەستەی کۆمۆنیستی نێودەوڵەتی بەڵام لە پاڵ پارتی یەکخستنی کرێکارانی مارکسی شەڕی کرد کە شوێنکەووتوی بیروڕای شۆرشگیری روسی ( لیۆن تڕوتسکی) بوون. لەو بوارە ناهەموارەی ئەوروپادا

لە ساڵی ۱۹۳۷ ئورۆێڵ باوەشی بۆ ئاشتیخوازی کردەوە بەڵام دواتر کە دڵنیا بۆیەوە لە ناوبانگەکەی وەک ڕۆژنامەنووسێکی دیار و کەسێکی ڕووناکبیر بە پاڵپشتیکردنی سۆشیالیزمە ئینگلیزەکان٫ دوای دەستپێکردنی جەنگی جیهانی دووەم ئۆروێڵ بەرێژەیەکی زۆر چووە نێو دونیای ڕۆژنامەوانیەوە٫ لەوانەش ماوەیەک کارکردن لە( بی بی سی)٫ کاتێک لە ساڵی ۱۹٤٤ کتێبی ( مەزاری ئەژەڵان)ی نووسی ناوبانگی زیاتری دەرکرد٫ لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک نیگەرانی ئەوە بوون کە ئەمە بەرجەستەکردنی بیروڕای شۆڕشگێڕی ڕووسی بێت کە لایەنگرانی ستالینی دیکتاتۆر زاڵبن بەسەریدا کە لەوانەیە ئەندمێکی کاتی بێت لە دوای کۆتای جەنگ. لەگەڵ ئەوەشدا ئۆروێڵ لە ساڵی ۱۹٤٦ وتارە بەناوبانگەکەی نووسی بەناوی" بۆچی ئەوە دەنووسم" هەموو دێڕێک لە کارە گرنگەکان کە نووسراون لە ساڵی ۱۹۳٦ەوە دژی دیکتاتۆری و بەڵی بۆ دیموکراسی و سوشیالیزم نووسراون. کاتێک کتێبی( هەزار نۆسەد و هەشتا و چوار ) درا بەو دەزگایانەی بڵاوی دەکەنەوە٫ ڕاپۆرتێک لەلایەن ( فریدریک واربێرگ)ەوە نووسرابوو کە تێیدا نووسرابوو " ترسناکترین کتێب بووە لە نێو هەموو ئەو کتێبانەی کە خوێندوومەتەوە"
تێکستی دژ بەیەک:‌‌‌ هەزار و نۆسەد و هەشتا و چوار ڕەشبینیەکی زۆر لە خۆ دەگرێت بە هاوکاری هێزی دابەشکردنی جوگرافیای سیاسی دوای جەنگ. ئینگڵتەرا " فڕگەی بچووکی فڕۆکەی یەک"ی کەمکردەوە٫ نەتەوەیەک مایەپووچ بوون بە هۆی جەنگەوە و قەرزاری بانکەکانی ئەمریکا بوون کە ناچاربوون بە هەڵوەشاندنەوەی ئیمپراتۆرێتەکەیان. دیدی ئۆروێڵ دەربارەی هەڵاوسانی بارودۆخی ئێستا هیچ شوێنەوارێی گۆڕانی پارتی کرێکارنی دوای جەنگی تێدا بەدی نەکرا٫ دواتر بە هۆی بەهێزی دیموکراتە سوشیالیستەکان دەستیان کرد بە پڕۆسەی بونیادنانی قەڵغانی خۆشگوزەرانی بۆ دەوڵەت. هێشتا سەرەڕای ناوبانگەکەی وەک دیستۆپیای ناڕێژەیانە٫ کە پڕە لە نهێنی نائومێدی ( هەزار و نوسەد و هەشتا و چوار) هەمیشه جێی سەرنج و گرنگی پێدان بووە بۆ سەرچاوەی بەرگریکردنی مرۆڤ٫ لە بەشی یەکەمدا ئۆروێڵ هەوڵی پاراستنی هێزی یادەوەری تایبەت دەکات بۆ نووسینەوەی مێژووی بەرخۆدانی دەوڵەت هەروەها گەڕان بە دوای بێ ئاگایی(هەست پێنەکراو)ی یەدەگ٫ ئەو هەوڵی دۆزینەوەی توانایی بەرگریکردنی ئارەزووەکان و ڕەگەزایەتی دەدات. هێشتا کتێبی (هەزار و نۆسەد و هەشتا و چوار) وا دەردەکەوێت کە هیچ گرنگی نەداوە بە چینی کرێکاران( پڕۆلیتاریا) وەکو هۆکارێک لە مێژووی بەرهەڵستیکردن دژی دیکتاتۆریەت٫ کتێبەکە دەگەڕێت بەدوای هێزی یادەواری و هونەر و ڕەگەزایەتی و خاڵەکانی بێ ئاگایی بەو ڕێگایەی لە بەردەم جۆرێکی نوێ لە کەلتووری چەپڕەوی ڕەخنەگردا لە ۲۰ بۆ ۳۰ ساڵی داهاتوودا دەردەکەوێت. کتێبەکە دەتوانێت سەرکەوتنی مرۆڤایەتی بە دەست بهێنێت بۆ زاڵبوون بەسەر نەگریسی سیاسەتدا٫ بەسەر هەردوو چەپڕەو و ڕاستڕەوەکاندا٫ بەڵام ئەمە وا دەرناکەوێت نیازی ئۆروێڵ بوو بێت٫ بەرهەمێک لە کاتێکی لەو شێوەیەدا ڕاسپاردنێکی ئاڵۆزە پێویستی بە وریایی زۆرە. ئەوانەی دەیانویست (هەزار و نۆسەد و هەشتا و چوار) بە دەقێکی لەو شێوە گەورەیە بمێنێتەوە توانایەکی یەدەگکراوی بابەتەکانیان هەیە کە لە ڵەندەن کۆکراوەتەوە٫ ئەرشیفی ئۆروێڵ لە زانکۆی ڵەندەن دامەزرا لەلایەن (سۆنیا ئۆروێڵ) کە چەندین ڕەشنووس و نامە و تۆمارەکان و بابەتە تایبەتێکان لە خۆ دەگرێت٫ هەروەها بابەتی زیاتر لە کتیبخانەی بەریتانیا هەیە کە پێکهاتووە لە چەندین نامە و دۆکیومێنت دەربارەی جۆرج ئۆروێڵ.