لە رۆژانی داهاتودا پلەكانی گەرما دەچێتە ژێر سفرەوە

کوردستان 21/01/2020


دەزكای كەشناسی هەرێم باس لەوە دەكات، لە چەند رۆژی داهاتودا پلەكانی گەرما روو لە نزمبونەوە دەكەن
دەزكای كەشناسی هەرێم ئاشكرایدەكات، لەئێوارەی رۆژی پێنجشەمەوە ٢٣/١/٢٠٢٠ شەپۆلێكی بەفر بارینی چر ناوچەكانمان دەگەرێتەوە لەگەڵ دابەزینی بەهێزی بارستە هەوایەكی ساردی سیبری كەشێكی ناسەقامگیر لەناوچەكانمان دروستدەبێت بەتایبەت لەرۆژی هەینی ٢٤/١/٢٠٢٠ كاریگەری شەپۆلەكە بە هێز دەبێت‌و بەفر بارینی چڕ ناوچە شاخاوییەكان‌و ناوچە جیاجیاكان دەگرێتەوە لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با‌و نزمبوونەوەی بەرچاوی پلەكانی گەرما.
باس لە وەیشدەكات: ئەم بارستە هەوایە بۆ ماوەی چەند رۆژێك كاریگەریی دەبێت لە نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما بەتایبەت رۆژی شەمە ٢٥/١/٢٠٢٠ لەدوا كۆتایی هاتن‌و لاوازبوونی بە كاریگەریی شەپۆلەكە كاریگەریی سەرماكە زیاتر دەبێت، پلەكانی گەرما دەچێنە ناقس حەوت.