دەرچوانی زانكۆكانی دەرەوەی هەرێم گردبوونەوە

کوردستان 21/01/2020

ئەمڕۆ دەرچوانی زانكۆكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم گردبوونەوە.
ئەو دەرچووانە كە لە شاری هەولێر لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران گردبوو داوا دەكەن بڕوانامەكانیان پەسەند بكرێت.
ئەو دەرچووانە دان بە بڕوانامەكانیاندا نانرێت بەهۆی ئەوەی ئەو زانكۆیانەی دەرەوەی هەرێم بە فەڕمی لە هەرێم نەناسێنراون.