پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە

کوردستان 21/01/2020


جێگری سەرۆكی پەڕلەمانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئەندامانی پەڕلەمان دەكات بۆ ئامادەبوون لەدانیشتنی ژمارە (16)ی ئاسایی ساڵی یەكەم لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەڕلەمان.
هێمن هەورامی جێگری سەرۆكی پەڕلەمانی كوردستان گوتی "بانگهێشتی گشت ئەندامەكانی پەڕلەمان دەكەین بۆ دانیشتنی ژمارە (16)ی ئاسایی ساڵی یەكەم لەخولی هەڵبژاردنی پێنـجەمی پەرلەمانی كوردستان-عێراق، لەكاتژمێر (11)ی پێشنیوەڕۆی رۆژی پێنجشەمە ڕێككەوتی 2020/1/23، تكایە لەكاتی دیاریكراودا ئامادەبن".