شەپۆلی بەفر و باران بەردەوام دەبێت

کوردستان 21/01/2020


شەپۆلێكی نوێی بەفر و باران لە ئێوارەی دوێنێوە هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوەو تاكو سبەی ئێوارە بەردەوام دەبێت.
لە شەوی رابردووەوە لە ناوچە كوێستانی و بەرزەكان بەفرێكی باش باریوە و بارانیش لە ناوچەكانی دیكە باریوە.
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی ئەو شەپۆلە تاكو سبەینێ بەردەوام دەبێت، بەڵام پاش ماوەیەكی كورت شەپۆلێكی دیكە ڕوو دەكاتە هەرێمی كوردستان، لە كۆتایی هەفتە و سەرەتای هەفتەی ئایندە چاوەڕێدەكرێت بەفر بگاتە ناوچە نزم و گەرمەكان بەتایبەت هەندێك شار و شارۆچكە.
 ئەو شەپۆلە هاوكاتە لەگەڵ شەپۆلێكی چڕی بەفربارین كە چەند وڵاتێكی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستی گرتووەتەوە.