ناوەرۆکی کۆبونەوەی لیژنەی هەمواری پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی

کوردستان 21/01/2020


ئەمڕۆ ۲۱-۱-۲۰۲۰، لیژنەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی گشتی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ هەمواری پەیڕەوی ناوخۆ کۆبۆوە، لەسەر پێداچونەوە و هەموارکردنەوەی پەیڕەو درێژەی بەکارەکانیدا.
لە کۆبوونەوەکاندا، گفتوگۆی چڕو پڕ لەسەر ماددە و بڕگەكانی پەیڕەو دەکرێت و بەردەوامە، بڕیاریشە تا ۲٤ی مانگ كارەكانیان تەواو بكەن، دواتریش پەیڕەوی ناوخۆ بە مەبەستی پەسەندكردنی، دەخرێتە بەردەم كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی یەکێتی.