پزیشكێكی ددان: بەم رێگایانە ددانەكانت سپی بكەرەوە

تەندروستی 21/01/2020


چاودێر: تابان رەزا
بۆ ئەوەی ددانەكانت سپی بێتەوە و رەونەقدار تر  دەربكەوێت، بێگومان دەتوانی  سەردانی پزیشك بكەیت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەكرێت لەرێگەی پێكهاتەی سروشتیەوە  ددانە كانت سپی بكەیتەوە  لە ماڵەوە.

بەپێ هەواڵێكی puzzrtio ئەو پێكهاتانەی ددانت سپی دەكاتەوە بریتیە لەمانەی لای خوارەوە:

•نەعنا پێكهاتەیەكی زۆرباشە بۆ سپیكردنەوەی ددان وە بۆنی دەمیش خۆشدەكات.
• سركەی سێوك پێكهاتەیەكی  سەرەكییە لە چێشتخانەدا بۆ زۆر بواری دیكەش  سودی لێدەبینرێت، دەتوانیت لەگەڵ سۆدەی نان تێكەڵی بكەیت پاشان هەویرەكە لە ددانەكانت بەباشی هەڵبسوو، پاش  چەند خولەكێك بیشۆ.
• توێكلی پرتەقاڵ: ئەگەر توێكلی پرتەقاڵ بەكاربهێنیت و بیهێنیت بە ددانەكانتا ، یان بیهاڕیت  و پاشان بیهێنیت  بە ددانەكانتا، دوایی  سێ خولەك بیشۆیت، ددانەكانت سپی دەكاتەوە.
تێبینی: بەڵام هەمیشە واباشترە پرسی پزیشك بكەیت،  كاتێك هەر پێكهاتەیەكی سروشتی بەكاردەهێنیت، بۆئەوەی  هیچ گرفتێك بۆ ددانەكانت دروست نەبێت.

            د. دیار سەردار 
         پزیشكی پسپۆڕی  ددان و جوانكاری ددان