توێژینەوەیەك: مەترسی خواردنەوە گازییەكان لەسەر گورچیلە ئاشكرا دەكات

تەندروستی 21/01/2020

 
چاودێر:
‎بەگوێرەی ئەنجامی توێژینەوەیەك لەسەر خواردنەوە گازییە شیرینەكان، ئەو خواردنەوانە مەترسی تەندروستیان لێدەكەوێتەوەو مرۆڤ توشی نەخۆشی گورچیلە دەكەن.

بەپێی توێژینەوەیەك لە "Clinical Journal of the American Society of Nephrology" دا بڵاوكراوەتەوە مەترسییەكانی زێدەڕۆیی لە خواردنەوە گازییەكاندا خراوەتەڕوو، توانراوە كارگەرییە نەرێنییەكانی زۆر خواردنەوەی خواردنەوە گازییە شیرینەكانی وەك (كۆكاكۆلا، پێپسی، ماونتن دیۆ، فانتا) لەسەر گورچیلە ئاشكرابكەن.

كەتوێژینەوەكە لەسەر تەندروستی زیاتر لە سێ هەزار كەس كراوە، بۆ ماوەی 15 ساڵ ڕۆژانە یان بە ڕێژەیەكی بەردەوام و زۆر ئەم خواردنەوە گازیانەیان خواردووەتەوە، لەدەرەنجامدا 6%ی بەشداربووەكان توشی نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلە بوون.

لەكۆتایدا بەپێی دەرئەنجامی توێژینەوەكە سەرچاوەی سەرەكی نەخۆشییەكانی گورچیلە لەم كەسانەدا بەهۆی زێدەڕۆیكردن لە خواردنەوە گازییە شیرینەكان بووە.
‎ئەو تیمەی سەرپەرشتی ئەم توێژینەوەكەیان كردووە، ئاماژەیان بە گرنگی كەمكردنەوەی خواردنەوە گازییەكان و ئەو بەرهەمانە كردووە، بۆ پارێزگاریكردن لە تەندروستی گورچیلەكان.