ئەو سێ كەسە كێن كاندیدن بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران؟

عێراق 20/01/2020


چاودێر: ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دووپاتی دەكاتەوە، سێ كاندید لەسەر مێزی سەرۆك كۆماری عیراقەو مەرج نیە ئەو ناوانە قابیلی گۆڕین نەبن.

عەبدو عیساوی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەدەوڵەتی یاسا رایگەیاندوە:"  ناوی هەریەك لەكاندیدان" عەلی شكری، محەمەد تەوفیق عەلاوی و مستەفا كازمی" لەسەر مێزی سەرۆك كۆماری عیراقە".

باسی لەوەشكردوە:" سەرۆك كۆمار  لەوبارەیەوە دەستی بەگفتوگۆ كردوەو  پێدەچێت ئەمڕۆ یەكێك لەو كاندیدانە یەكلا بكرێتەوە".

جەختیكردوەتەوە:" مەرج نیە ئەو ناوانە قابیل بەگۆڕین نەبێت، بەڵام بەهێزترین كاندید عەلی شكریە".