خۆپیشاندانەكانی بەغدا توندوتیژی لێدەكەوێتەوە كوژراو بریندار هەیە

عێراق 20/01/2020


بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە ئەمرۆ لەبەغدا لە نزیك گۆرەپانی گەیلانی رووبەروبونەوە لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەكان روویدا و ژمارەیە قوربانی لێكەوتەوە
لەپارێزگای زی قاریش سەدان خۆپیشاندان لەسەر پردی فەهد رێگەی نێودەوڵەتی نێوان بەغداو بەسرە یان داخست 
لەلایەكی دیكەشەوە هێزەكانی ئەمنیەكان توانیان رێگەی محەمەد قاسم لە شاری بەغدا كۆنترۆڵ بكەنەوە
لە پارێزگای زی قار پاش تەواو بوونی ئەو مۆڵەتەی كە خۆپیشاندەران بە حكومەت و حزبەكانیان دابوو خۆپیشاندەران گۆرەپانی تەیران یان بەتەواوەتی داخست.
لەبەغداش  بەهۆی تەقەكردنی هێزە ئەمنیەكان لە خۆپیشاندەران و بەكارهێنانی گازی فرمێسك رێژ لەدژی خۆپیشاندانێكی خوێندكاران لەنزیك وەزارەتی خوێندنی باڵا 2 كەس كوژران و 17ی دیكەش برینداربوون.
لەپارێزگای كەربەلا چەند خۆپیشاندەرێك لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە بریندار كران كاتێك دەیانەویست بە تەقەكردن و بەكارهێنانی بۆمبی فرمێسك رێژ بڵاویان پێبكەن ، وپاشان هەڵمەتێكی فراوانیان دەستپێكرد بەمەبەستی دەستگیركردنی خۆپیشاندەران لە شارەكەدا. 
هاوكات خۆپیشاندەران لەرێگەی سوتاندنی تایەیی ئۆتۆمبێل توانیان دەروازەی سەرەكی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف دابخەن و گرووپێك لەخۆپیشاندەران هەوڵی داخستنی سەرجەم فەرمانگە حكومیەكان دا بەمەبەستی رێگە گرتن لە دەوامی فەرمانبەران.
پاش تەواوبوونی ئەو مۆڵەتەی كە خۆپیشاندەران بە حكومەت و حزبەكانیان دابوو بەمەبەستی جێبەجێكردنی داواكاریەكانیان ئەمڕۆ جوڵانەوەی میللی داوای دەستپێكردنەوەی خۆپیشاندانیان كرد بەتایبەت لە پارێزگاكانی باشووری عیراق.
ماوەی 3 مانگە خۆپیشاندان لە شارەكانی عیراق بەردەوامە لەدژی نەبوونی خزمەتگوزاری وبڵاوبوونەوەی گەندەڵی و بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە تا ئێستا 460 كەس كوژراون و زیاتر لە 25 هەزار برینداریشی لێكەوتوەتەوە.