كۆبونەوەی لوتكەی بەرلین گورزێكی كوشندە لە ئەردۆغان دەدات

ڕاپۆرت 20/01/2020


ئا/ رەمەزان شێخانی
لەگەڵ كۆتایی هاتنی لوتكەی بەرلین كە تایبەت بوو بە قەیرانی لیبیا ،زۆربەی وڵاتانی پەیوەندیدار بە گرژیەكانی لیبیاوە تەئكیدیان كردەوە لەسەر رەوانە نەكردنی هێز و دەستوەرنەدان لەكاروباری ناوخۆی لیبیا.
بەكۆتایی هاتنی كۆنگرە نێودەوڵەتییەكە كە ئەنجامەكەی پێچەوانەی پلانەكانی توركیا بوو لە ئێستادا توركیا رووبەروی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بوەتەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا رووبەروی شكستێكی گەورە هات سەبارەت بە پیلانەكانی لە لیبیا.
لەكۆنگرە نێودەوڵەتییەكەدا،توركیا رووبەروی رەخنەی توندی نێودەوڵەتی بوەتەوە بەتایبەت كە ئەو لە هەوڵی ئەوەدا بوو لە رێگەی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە گۆرەپانەكەی بۆ چۆڵ بكرێت بۆ ئەو ململانیەی كە خاكی لیبیا لەبەر یەك هەڵئەوشێنێتەوە.
ئیمانۆێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا بەراشكاوی داوای لە توركیا كرد رەوانەكردنی میلیشیا چەكداریەكان بۆ لیبیا رابگرێت.
توركیا پێش هەنگاوەكانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كەوتبوو لەرێگەی رەوانە كردنی هەزاران چەكداری بەكرێگیراوی تورك بۆ لیبیا بەمەبەستی گۆرینی هاوكێشەكانی هێز لەو وڵاتە و كە ئامانجی توركیا ئەوەبوو ئەنجامی كۆنگرەكە بە گوێرەی پێشبینیەكان نەبێت.
توركیا لە هەوڵدا بوو لیبیا بكات بە وڵاتێكی شكستخواردو تا بەئاسانی بتوانێت دەستوەرداتە كاروباری سەرجەم جومگەكاكانی ئەو وڵاتە بەتایبەت كە لیبیا خاوەنی سامانێكی سروشتی دەوڵەمەندەو بە دەروازەی ئابوری ئەفەریقا دادەنرێت ،توركیا دەیویست پێگەی خۆی بەهێز بكات لەشەڕەكاندا تابتوانێت ئەنجامی كۆبونەكان بەقازانجی خۆیدا بشكێتەوە.
روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردوەتەوە توركیا 2400 چەكداری سوری رەوانەی لیبیا كردوەو پرۆسەی بەچەكداركردن لەوناوچانە بەردەوامن كە لەژێركۆنترۆڵی توركیادان لەباكوری سوریا و پێشبینی دەكرێت ژمارەیەك چەكدارەكان بگەێنێتە 6هەزار كەس بەمەبەستی بەشداری پێكردنیلان لە شەڕی لیبیا.
مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەكۆبونەوەیەكیدا لەگەڵ چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەۆروەی توركیا نیگەرانی خۆی نیشاندا لەبەرامبەر بوونی هێزی بیانی لە لیبیاكە توركیا یەكێكە لەو وڵاتانەی هێزی هەیە لە لیبیا
مۆرگان ئۆرتاگۆس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا نیگەرانی وڵاتەكەی پیشاندا لەبەرامبەر تێوگلانی سەربازی دەرەكی لە قەیرانی ئەو وڵاتە.
هاوكات بۆریس جۆنسۆن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند: كاتی ئەوە هاتوە دەستێوەرادانی دەرەكی لە قەیرانی لیبیا كۆتایی پێبهێنرێت.
تەئكیدیشی كردەوە ئێمە دەمانەوێت نەتەوە یەكگرتوەكان ئاشتی لە لیبیا بەرقەراربكات و چاودێری بكات وململانیە دەرەكیەكان كۆتایان پێبێت.
لای خۆشیەوە ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان رایگەیاند: هێزە بیانیەكان بەڵێنیان داوە لە ئەمڕۆ بەدواوە دەست وەرنەدەنە كاروباری ناوخۆی لیبیا.
وتیشی سەرجەم بەشداربووانی كۆنگرەكە پابەندبوونی خۆیان راگەیاندوە بە بریارەكەوە
حكومەتەكەی سیراج لە تەرابلوس لەلایەن توركیاوە پشتیوانی سەربازی دەكرێت و لە ئێستادا توركیا رۆڵی جامبازی قەیرانەكان دەبینێت لەهەر شوێنیك قەیرانێك درووست بێت ئەستێرەی توركیا دەدروەشێتەوە لەرێگەی هەڵكردنی چەندین درووشمی بریقەدار
 رووداوەكانی سوریا بەڵگەن كە فاكتەری توركیا چەندین سیناریۆی درووستكرد لەسەر نەخشەی قەیرانەكان وناوچەكانی ململانێ دەكاتە باخچەی پشتەوەی وڵاتەكەی و بەخوێنی گەلان چەندین قازانج و دەستكەوتی گەورەی لێدەچنێتەوە. 
سكای نیوز