جیهان

لەگرێ سپی قەدەغەی هاتوچۆ ڕأگەیەندرا

19/01/2020


سوپای توركیا و گروپە چەكدارە تیرۆریستەكانی سوریا لەناوچەی گرێسپی  هاتوچۆی هاوڵاتیانیان لەشارۆچكەكە قەدەغەكردوە.
بەپێی زانیاریەكانی ئاژانسی هاوار لەئێستادا لەگرێسپی باری نائاسایی ڕأگەیەندراوە و هاتوچۆكردنی هاوڵاتیان و ئۆتۆمبێل قەدەغەكراو و تا ئێستاش هۆكارەكەی نەزانراوە.
ئەم بڕیارە كە لایەن سوپای توركیاو گروپە تیرۆریستیەكانی سوریاوە دراوە ناڕەزایی زۆری خەڵكی ناوچەكەی لێكەوتۆتەوە و چونكە بۆ دابینكردنی خۆراك وپێداویستی گوندەكانی دەوروبەری گرێسپی ڕۆژانە ناچارن دانیشتوانی گوندەكان  بێنە شارۆچكەكەو پێداویستیەكانیان لەو شارۆچكەیە دابین بكەن.