بەریتانیا ڕێکارەکانی بەرامبەر پەنابەران تووندتر دەکات

کوردستان 19/01/2020

چاودێر


بە گوێرەی رۆژنامەی تێلیگرافی بەریتانی، بۆریس جۆنسۆن، سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا ئامادەكاری دەكات، كە لە دوای جیابوونەوەی بەریتانیا لە یەكێتیی ئەورووپا دەستبەجێ بەربەستی نوێ لەسەر پەنابەرانی ئەو وڵاتە دابنێت، بە تایبەت ئەوانەی كە توانا و شارەزاییەكی كەمیان ھەیە و ڕوویان لە بەریتانیا كردووە.

 

ڕۆژنامەكە ئاماژەی بەوەش داوە، ئەو كەسانەی یارەیدەدەری جۆنسۆنن بە ھەماھەنگی لەگەڵ جۆنسۆن، سەرقاڵی ئامادەكاریی پلانەكەن كە لەو ڕێگەوە حكومەت دەتوانێت گۆڕانكاری لە ڕێنماییەكانی تایبەت بە پەنابەر بكات، بۆ ماوەی 2 ساڵ.

 

ئەوەش خراوەتە ڕوو، چاوەڕێ دەكرێت ئەم ھەفتەیە وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا ئەو پلانە بخاتە بەر دەستی حكومەت و ڕەزامەندیی لەسەر دەرببڕدرێت بۆ کارپێکردن.