ئەردۆگان : هەر توركیا دەبێتە كلیلی چارەسەر لەلیبیا

جیهان 19/01/2020


سەرۆكی توركیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان لەكاتی بەڕێكەوتنی بۆئەڵمانیا و بەشداریكردنی لەكۆبونەوەی لوتكەی لیبیا ڕأیگەیاند هەر توركیا دەبێتە كلیلی چارەسەر لەلیبیا و ئاشتیش هەر لەسەر دەستی ئێمە دێتە ئاراوە.
ئەردۆگان دەشڵێـت گەر پێویست بكات لەگۆڕەپان و گەر پێویست بكات لەسەر مێزی گفتوگۆ كێشەی لیبیا دەبێـت چارەسەر بكرێت و ئاشتی ئارامی بگەرێتەوە بۆ ناوچەكە.
ئەردۆگان ڕاشیگەیاندوە كە خەلیفە حەفتەر و گروپە هاوكارەكانی بەبەرچاوی نەتەوە یەكگرتوەكانەوە پێشێلكاری زۆریان ئەنجام داوە و لەلایەن جیهان و نەتەوە یەكگرتوەكانەوە چاوپۆشییان لێكراوە.