سەدرو عامری لەسەر سەرۆك وەزیران رێكەوتن

عێراق 18/01/2020


چاودێر: هەریەك لە موقتەدا سەدر رابەری سەدریەكان و هادی عەمری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح رێكەوتن لەسەر دانانی كەسێك بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عیراق.

حامد موسەوی لەهاوپەیمانی فەتح رایگەیاندوە:" موقتەدا سەدر رابەری سەدریەكان و هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح رێكەوتوون لەسەر دانانی كەسێك بە هاوبەشی و رەزامەندی هەردوولا بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عیراق و رەزامەندی هەموو لایەكی لەسەر بێت".

ئاماژەی بەوەشدا:" هەردوو هاوپەیمانیەتیەكە عەلی شەكریان وەك كاندید داناوە بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عیراق، كە رەزامەندی ناوخۆی و دەرەكی لەسەرە.