سندوقە رەشە پڕ نهێنییەكە دەكرێتەوە

جیهان 18/01/2020

چاودێر:
بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی فڕۆكەوانی ئێران، ئاشكرایدەكات، لە هەوڵدان سندوقی فڕۆكە ئۆكرانییەكە بە هاوكاری ئەمریكاو وڵاتانی كەنداو بكرێتەوە‌و نهێنیەكانی ئاشكرا بكرێت.
حسن رەزایی فەر، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی فڕۆكەوانی ئێران، ئاشكرایدەكات، كە دووبارە لەگەڵ گروپە ئوكرانییەكە كۆبونەتەوە‌و  لەبەر ئەوە سندوقە رەشەكە لە ئێران ناكریتەوە
بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی فڕۆكەوانی ئێران، رونیدەكاتەوە، ناردنی سندوقە رەشەكە بە پیی داواكاری ئۆكرانییا دەبیت‌و بۆ ئەو وڵاتەی دەنێرینەوە، بەڵام كاتی ناردنی سندوقە رەشەكە دیارینەكردووە بۆ ئۆكرانییا.
لە كۆتایشدا حسن رەزایی فەر، جەختدەكاتەوە، بە هاوكاری وڵاتانی كەنەداوو ئەمریكا هەوڵدەدرێت سندوقە رەشەكە لە شاری كەیف سەیر بكریت‌و نهێنیەكانی بۆ رای گشتی ئاشكرا بكرێت.

رۆژی 8ی ئەم مانگە لە تارانی پایتەختی ئێران فڕۆكەیەكی هێڵی ئاسمانی ئۆكرانی بە 170 سەرنشینەوە، كەوتە خوارەوە‌و سەرجەمیان گیانیان لە دەستدا، ئەوەیش لە كاتێكدابوو كە هێزەكانی ئەمریكا، قاسم سلیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێرانیان لە ڕێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە لە نزیك فڕۆكەخانەی بەغداد كوشت، دوای چەند رۆژێك لەو روداوەیش ئێران دانی بەوەدانا كە فڕۆكە ئۆكرانییەكە لە لایەن ئەوانەوە بەهەڵە خراوەتە خوارەوە.