یەكێتی ئەوروپا 75% هاوكاریەكانی لەتوركیا دەبڕێت

جیهان 18/01/2020


بەگوێرەی راپۆرتێكی راگەیاندنی ئەڵمانیا یەكێتی ئەوروپا بریارێك دەردەكات بەمەبەستی بڕینی 75% هاوكاریەكانی بۆ توركیا ،دەركردنی ئەم بریارە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە توركیا بەردەوامە لە پرۆسەی گەڕان بەدوای غازدا لە خۆرهەڵاتی دەریایی ناوەراست و پرۆسە سەربازیەكانی لەسوریا.
پێشتریش یەكێتی ئەوروپا لەبەرامبەر پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ لەلایەن توركیاوە  لە بودجەی ساڵی 2020 بڕی 85 ملیۆن یۆرۆی لە هاوكاریەكانی خۆی بۆ توركیا بڕیوە.
جۆزیف بورل نوێنەری یەكێتی ئەوروپا بۆ كاروباری دەرەوەو سیاسەتە ئەمنیەكان پەیامێكی ئاراستەی گرووپی راگەیاندنی ئەڵمانیا كردوە بەگوێرەی گرووپی راگەیاندنكارانی ئەڵمانیا لەپەیامەكەدا نوێنەری یەكێتی ئەوروپا ئاشكرای كردوە یەكێتی ئەوروپا بریاری داوە بە برینی 75% لەو هاوكاریانەی كە یەكێتیەكە پێشكەش بە توركیای كردوە لە چوارچێوەی دانوستانەكان بەمەبەستی بوون بە ئەندامی توركیا لە یەكێتیەكە.
دەزگاكانی راگەیاندنی ئەڵمانیا بڵاویان كردوەتەوە هاوكاریەكانی یەكێتی ئەوروپا بۆ توركیا تەنها بریتی دەبن لە 168 ملیۆن یۆرۆ بەو مەرجەی 150 ملیۆن لەو پارەیە لەبواری پەرەپێدانی دیموكراسیەت و سەروەری یاسا خەرج بكرێت ئەوەشی دەمێنێتەوە بۆ نۆژەنكردنەوەی ناوچە گوندنشینەكان تەرخان بكرێت.
سایتی یۆرۆ نیوز بڵاویكردوەتەوە لەماوەی 2 ساڵی رابردوودا یەكێتی ئەوروپا بڕی 1.2 ملیار یۆرۆ هاوكاری لە توركیا بريوە