گۆڕان بە فەڕمی پشتیوانی بۆ یاسای چاكسازی راگەیاند

کوردستان 18/01/2020


دەرباز محەمەد هەڵسوڕاوی باڵای گۆڕان و ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی گۆڕان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتی"پشتیوانی لە بڕیاری فراكسیۆنی گۆڕان دەكەین بۆ پەسەندكردنی یاسای چاكسازی".
گوتیشی "یاسای چاكسازی كارە هەڵەكانی رابردوو راست دەكاتەوە، بەڵام حەزمان دەكرد موچەی خانەنشینی پلەباڵاكان كەمتر بووایە".
ئەو لێدوانە هاوكاتە لەگەڵ ناڕەزایەتی زۆری هاوڵاتیان لەسەر هێشتنەوەی خانەنشینی پلەباڵاكان و پەرلەمانتاران بە مووچەی بەرز لە یاسای چاكسازیدا  و گۆڕانیش پشتیوانی كرد كەلە رابردوودا زۆری دژی بوو.