شەپۆلێكی بەفر و باران هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

کوردستان 18/01/2020

لە بەیانی ئەمڕۆوە شەپۆلێكی چڕی بەفر و باران هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە.
لە بەیانی ئەمڕۆ لە ناوچە شاخاوی و كوێستانییەكان بەفر و لە ناوچەكانی دیكەش باران دەبارێت.
بەپێی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ئەو شەپۆلە سبەینێش بەردەوامی دەبێت.