داواكاری بینینی ئۆجەلان ڕەتكرایەوە
داواكاری محەمەد ئۆجەلان برای عەبدوڵڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیكراوی پەكەكە بۆ بینینی براكەی رەتكرایەوە.
بەپێی هەواڵی مێدیاكانی پەكەكە، دەسەڵاتدارانی توركیا داواكاری محەمەد ئۆجەلان و مازلوم دینچی پارێزەری ڕێبەری پەكەكەیان رەتكردوەتەوە بۆ بینینی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە دورگەی ئیمراڵی.
ناوبراو لە داواكاری گشتی بۆرسە داواكاری بینینی ئۆجەلانیان پێشكەشكردبوو بەڵام بۆ چەندەمینجار داواكارییەكەیان رەتكرایەوە.