لەئامەد كۆبونەوەی یەكڕیزی كوردستانییان دەستیپێكرد

کوردستان 18/01/2020


ئەمڕۆ لە شاری ئامەد-ی باکوری کوردستان، بە بەشداریی کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتیک-کەجەدە و هەشت لایەنی سیاسیی، کۆبوونەوەی یەکڕیزیی کوردستانیان دەستیپێکرد و تیایدا گفتوگۆ لەبارەی دیارییکردنی نەخشەڕێی یەکێتی نەتەوەیی کورد دەکرێت.
کۆبوونەوەکە بە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەش دەستیپێکرد و بە هەردوو زاراوەی کرمانجی و زازاکی و بە زمانی تورکییش خوێندرایەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە کرابوو، کە بۆ ڕاوەستاندنی ئەو هێرشە بەردەوامانەی لەدژی سیاستی ڕەوا و دیموکراتیی و هاوڵاتیانی باکوری کوردستان پێکدێت و دانانی خۆسەپێن لە شوێنی هاوسەرۆکی شارەوانییەکان، کە لەلایەن گەلەوە هەڵبژێردراون  یەکڕیزیی پێویستە.
هەروەها، باس لەوە کرابوو، کە یەکڕیزیی نەتەوەیی بۆ پشتگیرییکردنی تێکۆشانی گەلەکەمان گرنگە و "ئیدی بەسە" ئیدی ڕۆژ ڕۆژی یەکێتی نەتەوەییە و بۆ گەلەکەمان وەڵامێکی واتادارە.
هەر لەو ڕاگەیەندراوە هاوبەشەدا ڕوونکرابووەوە، کە ئەو هەنگاوە بۆ یەکڕیزیی نەتەوەیی لە باکور و دواتریش گەورەکردنی بۆ یەکێتی نەتەوەیی کوردستان، بۆ ئەو مەبەستەش کاتی ئەوەیە، کە هەموو هێزەکان بخرێتە گەڕ و ئەو یەکڕیزییە سەربخرێت.