راپرسییەك: لە ئەگەری هەڵبژاردنی پێشوەخت هەدەپە بەربەست دەبڕێت

کوردستان 18/01/2020

 دەزگایەكی راپرسی لە توركیا، ئاشكرای دەكات كە ئەگەر لە توركیا هەڵبژاردنی پێشوەخت ئەنجامبدرێت، تەنیا سێ پارتی سیاسی لە توركیا دەتوانن بەربەست بشكێنن و ئەوانییتر دەكەونە خوار بەربەستی هەڵبژاردن، كە هەدەپە یەكێكە لەو پارتانەیە بەربەستى %10 دەبڕێت
دەزگای راپرسی (مەترۆپول) كە دەزگایەكی گەورەیە و بەردەوام راپرسییەكانی جێی باسی میدیاكانی توركیایە، لە چەندین شاری توركیا راپرسیی ئەنجام داوە و لە هاوڵاتیانی پرسیوە ئەگەر بەیانی هەڵبژاردن بكرێت دەنگ بە كێ دەدەین؟
ئەنجامی راپرسییەكە بەم شێوەیە بووە:

ئاكەپە ٤١٪
جەهەپە ٢٥٪
هەدەپە ١١٪
هەریەك لە پارتەكانی "مەهەپە و پارتی" باش نەیانتوانیوە بەربەست بشكێنن و دەنگەكانیان لە دەوروبەری ٩٪ بووە.