"٢٠٢٠ دەبێتە ساڵی تێكۆشان دژی گۆشەگیریی"
زەیات جەیلان هاوسەرۆكی هەدەپەی شاری ئامەد لە بارەی سیاسەتی پارتەكەیان بۆ ساڵی ٢٠٢٠، جەختی كردەوە كە پێویستە هەمووان بە یەكەوە زنجیرەكانی گۆشەگیری لە ئیمرالی بشكێنین و وتیشی، ئەمساڵ دەبێتە ساڵی تێكۆشان دژی گۆشەگیری."
زەیات جەیلان هاوسەرۆكی پارتی گەلانی دیمۆكراتیك-هەدەپە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەی كرد و لە چوارچێوەی قسەكانیشیدا باسی لە رۆژئاوای كوردستان و سیاسەتی پارتەكەیان بۆ ساڵی نوێ، كرد.
جەیلان رایگەیاند، هەدەپە بۆ ساڵی نوێ لە رووی تەكنیكیەوە رێكخستنەكەیان بەرفراوانتر دەكات و بە كۆنفڕانسی ژنان و گەنجان و كۆنفڕانسە گشتییەكان زەمینە بۆ بەرفرانكردنی رێكخستن بەهێزتر و بەرفراوان دەكات و بەم شێویە تێكۆشانیان بەردەوام دەكەن.
جەیلان هەروەها رایگەیاند، كۆتایی مانگی شوبات كۆنفڕانسی گشتی پارتەكەیان ساز دەكرێت و جەختیشی كردەوە كە بەم كۆنگرەیە، هەدەپە دەبێتە خاوەنی ئیرادە و دەستپێشخەرییەكی گەورەتر و وتی:"بەڕێوەبەرایەتیمان هەمیشە سیاسەتی ئاشتییانە پەیرەو دەكات و لە ئێستاش بەدواوە، لە سەر هەمان سیاسەتی خۆیدا بەردەوام دەبێت."
جەیلان لە بەردەوامی قسەكانیدا تیشكی خستە سەر گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی كورد عەبدولا ئوجالان و وتی:" سیاسەتی گشەگیریی بەرامبەر بە بەڕێز ئوجالان، گۆڕا بۆ سیستمێك كە رێگری لە ئاشتی كۆمەڵگە دەكات. بەڕێز ئوجالان لە ماوەی ٢٠ ساڵی ژێر گۆشەگیریدا، هەمیشە بوو بە دەنگی ئاشتی. كاتێك كۆمەڵگە دەنگی ئەوی بیست، بینیمان كە رەوشەكە ئارام بووەوە. ئەمە هەم بۆ توركیا، هەمو بۆ كوردستان و هەمیش بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دروستە.
بەڕێز ئوجالان بۆ چارەسەری كێشەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پرۆژەی پێشكێش كرد. ئەوەی دەیوت لە بەرژەوەندی گەلاندا بوو، بەڵام ئەمە لە بەرژەوەندی هێزە نێودەوڵەتییەكاندا نەبوو. پێویستە ئەمە تێك بدەین. پێویستە دەنگی ئاشتیی بەڕێز ئوجالان بگەیێنینە گشت گەلان. دەبێت هەموومان بە یەكەوە زنجیرەی گۆشەگیری ئیمرالی بشكێنین. ساڵی ٢٠٢٠ هاوكات دەبێتە ساڵی تێكۆشان دژی گۆشەگیری."